| حەنیفیەت |: post #2833 — TG.ME

• ئیمام الآجري دەڵێ:

لە هەندێک فەقیهە کۆنەکانەوە پێم گەیشتووە کە پرسیار کراوە دەربارەی دوو پیاو کە سوێندیان بە تەڵاق خواردووە، یەکیان سوێندی خواردووە کە عائشة دایکێتی، ئەوەی تریان سوێندی خواردووە کە عائشة دایکی نییە.
گوتی: هیچیان سوێندیان نەکەوتووە!
پێی گوترا: ئەمە چۆن دەبێ؟! هەر دەبێ یەکیان سوێندەکەی کەوتبێ!
گوتی: ئەو کەسەی سوێندی خواردووە بەوەی دایکێتی ئەوە کەسێکی باوەڕدارە و سوێندی نەکەوتووە، وە ئەو کەسەی سوێندی خواردووە بەوەی دایکی نییە ئەوە کەسێکی مونافیقە و سوێندی نەکەوتووە.

[الشریعة : ٤٨٥/٣]


• پیاوەکەی یەکەم سوێندەکەی نەکەوت چونکە باوەڕدارە، خێزانەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دایکی باوەڕدارانن وەک لە ئایەت هاتووە.

• بەهەمان شێوە پیاوەکەی دووەمیش سوێندەکەی نەکەوت چونکە بێ باوەڕە، خێزانەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دایکی کەسانی بێ باوەڕ نین.
❤2
August 24, 2026 59