📢 ڕاگەیاندنی هەلیکار لەلایەن سەندیکای کرێکارانەوە
سەندیکای کرێکاران ڕایدەگەیەنێت کە پێویستی بە (١٥) کارمەندی ژینگەپارێز هەیە بۆ کارکردن و خزمەتکردن لە باخچەکانی ناو شاری کەلار، بەپێی ئەم مەرج و تایبەتمەندیانەی خوارەوە:
📋 مەرجەکانی وەرگرتن:
پێویستە پێشکەشکار دانیشتووی ناو شاری کەلار بێت.
پابەند بێت بە ڕێنماییەکان و گرنگی بە ڕووبەرە سەوزاییەکان و باخچەکان بدات.
توانای جەستەیی گونجاوی هەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی باخچەوانى و ژینگەپارێزی.
💼 شێوازی کارکردن:
شوێنی کار: باخچەکانی ناو شاری کەلار.
ئەرک: خزمەتکردن، ڕێکخستن و پاراستنی سەوزایی باخچەکان.
مووچە و کاتەکانی دەوام: لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت.
شێوازی پێشکەشکردن:
ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی کارکردنیان هەیە و مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن سەردانی باریگاى سەندیکای کرێکاران بکەن،
1June 30, 2026 738 1