بەهار بوو باران نمنم ئەباری
تکتک لە گۆنای ئەبوون به دیاری
جا چۆن نەگیرم بە شینوزاری
هەرەو بارانە بوو بە یەکجاری
فەڵەک چەرخەکەت ناسازە لە نۆ
ڕۆژگار بۆمان وا بوه شینوڕۆ
فەڵەک هەورەکان ئەگرین بە ماتەم
فەڵەک دووبارە بارانێ لە خەم
فەڵەک دووبارە بارانێ لە خەم
هەر خۆم ئەزانم بتلاوێنمەوه
شکاتی لەشت بڕەوێنمەوه
شکاتی لەشت زامانی سەختت
زوو ساڕێژی کرد مەرگی ناوەختت
گیانم بە فیدای شاری بێدەنگت
ڕۆحم بە قوربان مەزار و سەنگت
نەمزانی ڕۆژێ ئەبی بە داخم
وشک و زەرد ئەبی ئەڕۆی لە باخم
وشک و زەرد ئەبی ئەڕۆی لە باخم
کە بیرت ئەکەم خەو لێمناکەوێ
بە شەو و بە ڕۆژ دڵم ناسرەوێ
بە یادی دەنگت لاوانی وڵات
بە سۆز ئەگریان بۆ بەرزی باڵات
با من بناڵم بە دڵێکی پڕجۆش
سەرمەزارەکان بگرم بە باوۆش
با من بناڵم بە دڵێکی خەمناک
باڵات بە جوانی نرا لە ژێرخاک
باڵات بە جوانی نرا لە ژێر(ی) خاک...
🎙️شاخەوان ئەحمەدی
10
1July 5, 2025 5K 51