درۆ و چەواشەی هەڵبژاردن و کوفرە شاراوەکەی سەردەم !!!!
سیستەمی دیموکراتی و هەڵبژاردن، بەرهەمی وڵاتانی ڕۆژئاوایە، هەر خۆشیان پارێزگاری لێ دەکەن و پاڵپشتی دەکەن،
جا ئەگەر تۆی موسڵمان بتەوێت بەهۆی ئەو سیستەم و پڕۆسەیەوە عیززەت بەدەست بهێنیت و ماف و حەقت بۆ بگێڕنەوە و خۆشگوزەرانیت بۆ فەراهەم بکەن، ئەوا لە خەیاڵدا دەژیت و هەرگیز نایبینیت، هەروەك چۆن لە ڕابوردودا بینیتان و مێژووش شایەتە!!!
چونکە بەدەر لەوەی کە پرۆسەکە بۆخۆی کوفر و ئیقراری شیرك و هاوەڵدانانە!!
لەهەمان کاتیشدا پڕۆسەکە هەمووی چەواشەو درۆیە و هەموو شتێک پێشتر پلانی بۆ دانراوەو شتەکان یەکلایی کراوەتەوە لەنێوان ئەو لایەنانەی کە خۆیان مەبەستیانە !!!
تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوی دەنگدەرو هەڵخەڵەتاندنیانە و پاشان بەکۆیلە کردنی کۆمەڵێکی گەمژە و نەفام !!!
سەرەڕای ئەوەش هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبن کە بە دەنگدان و هەڵبژاردن شەریعەتی ئیسلام و حوکمی اللە جێبەجێ بکرێ !!!
دڵنیابن ئەگەر هەر کەس و لایەنێك بیەوێت ئەوە بکات یان هەوڵی ئەوە بدات، هەرچەندە دڵنیاشم کە هیچ لایەنێکی بەناو ئیسلامیش جورئەتی ئەوەی نیە کە یەک حوکمی اللە جێ بەجێ بکات ئەگەر ڕەزامەندی عەلمانی و لایەنەکانی تری لەسەر نەبێت !!!
جا ئەوە گرییمان ئەوەشی کرد ئەوە لە کۆتایدا یان کودەتای بەسەردا دەکرێت و یانیش سەرکوت دەکرێت و دوور دەخرێتەوە بۆ هەتا هەتایە و یانیش کەس ولایەنەکە لە زیندان دائەڕزێنن و لەکۆتاییشدا دەکوژرێت !!!
میسڕ و تونسیش شایەتێکی بەرجەستەی ئەو مێژوەن !!!
هەربۆیە لایەنە بەناو ئیسلامیەکەش بەدڵنیاییەوە دەبێت ئەوە هەڵبژێرێ کە ئەوان مەبەستیانە و کاری بۆ دەکەن!!!!
وەکو بڵاوکردنەوەی فەساد و بەرەڵایی وکوفر لە وڵاتەکەدا !! بەڵام بە شێوازێکی جیاواز و هەر بەناوی ئیسلامەکەشەوە !!!
جا بزانن بە دەنگدانی ئێوە هیچ کاریگەریەك ناکاتە سەر ئامانج و پلانەکانی ئەوان !!!
تەنها ئێوە بەو دەنگدانەتان خۆتان شەرمەزاری لای اللە دەکەن و خۆتان توشی لێپرسینەوەیەکی سەختی قیامەت دەکەن و دوور نییە بەو دەنگدانەتان بۆ هەتا هەتایە لە جەهەننەم بتان هێڵێتەوە، خوا پەنامان بدات لەپای شتێکی هیچ و بێنرخ !!!
بۆیە وەکو دڵسۆزێك ئامۆژگاریتان دەکەم هەروەك پێشتریش کردومە و ئاگادارم کردونەتەوە،
ئێستاش چەندبارەی دەکەمەوە خۆتان لەو پڕۆسە کوفریە بەدوور بگرن و توخنی مەکەون،
بیر لەوە بکەنەوە کە هیچ سودێکتان پێ ناگەیەنێ ئەوەش بزانن لەدونیا و لە قیامەتیش باجەکەی وەردەگرن پەنا بە اللە.
اللهم فاشهد اللهم انی قد بلغت!!
3
2
1October 13, 2025 479 5