درۆ و چەواشەی هەڵبژاردن و کوفرە شاراوەکەی سەردەم !!!! سیستەمی دیموکراتی و هەڵبژاردن، بەرهەمی وڵاتانی ڕۆژئاوایە، هەر خۆشیان پارێزگاری لێ دەکەن و پاڵپشتی دەکەن، جا ئەگەر تۆی موسڵمان بتەوێت بەهۆی ئەو سیستەم و پڕۆسەیەوە عیززەت بەدەست بهێنیت و ماف و حەقت بۆ بگێڕنەوە و خۆشگوزەرانیت بۆ فەراهەم بکەن، ئەوا لە خەیاڵدا دەژیت و هەرگیز نایبینیت، هەروەك چۆن لە ڕابوردودا بینیتان و مێژووش شایەتە!!! چونکە بەدەر لەوەی کە پرۆسەکە بۆخۆی کوفر و ئیقراری شیرك و هاوەڵدانانە!! لەهەمان کاتیشدا پڕۆسەکە هەمووی چەواشەو درۆیە و هەموو شتێک پێشتر پلانی بۆ دانراوەو شتەکان یەکلایی کراوەتەوە لەنێوان ئەو لایەنانەی کە خۆیان مەبەستیانە !!! تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوی دەنگدەرو هەڵخەڵەتاندنیانە و پاشان بەکۆیلە کردنی کۆمەڵێکی گەمژە و نەفام !!! سەرەڕای ئەوەش هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبن کە بە دەنگدان و هەڵبژاردن شەریعەتی ئیسلام و حوکمی اللە جێبەجێ بکرێ !!! دڵنیابن ئەگەر هەر کەس و لایەنێك بیەوێت ئەوە بکات یان هەوڵی ئەوە بدات، هەرچەندە دڵنیاشم کە هیچ لایەنێکی بەناو ئیسلامیش جورئەتی ئەوەی نیە کە یەک حوکمی اللە جێ بەجێ بکات ئەگەر ڕەزامەندی عەلمانی و لایەنەکانی تری لەسەر نەبێت !!! جا ئەوە گرییمان ئەوەشی کرد ئەوە لە کۆتایدا یان کودەتای بەسەردا دەکرێت و یانیش سەرکوت دەکرێت و دوور دەخرێتەوە بۆ هەتا هەتایە و یانیش کەس ولایەنەکە لە زیندان دائەڕزێنن و لەکۆتاییشدا دەکوژرێت !!! میسڕ و تونسیش شایەتێکی بەرجەستەی ئەو مێژوەن !!! هەربۆیە لایەنە بەناو ئیسلامیەکەش بەدڵنیاییەوە دەبێت ئەوە هەڵبژێرێ کە ئەوان مەبەستیانە و کاری بۆ دەکەن!!!! وەکو بڵاوکردنەوەی فەساد و بەرەڵایی وکوفر لە وڵاتەکەدا !! بەڵام بە شێوازێکی جیاواز و هەر بەناوی ئیسلامەکەشەوە !!! جا بزانن بە دەنگدانی ئێوە هیچ کاریگەریەك ناکاتە سەر ئامانج و پلانەکانی ئەوان !!! تەنها ئێوە بەو دەنگدانەتان خۆتان شەرمەزاری لای اللە دەکەن و خۆتان توشی لێپرسینەوەیەکی سەختی قیامەت دەکەن و دوور نییە بەو دەنگدانەتان بۆ هەتا هەتایە لە جەهەننەم بتان هێڵێتەوە، خوا پەنامان بدات لەپای شتێکی هیچ و بێنرخ !!! بۆیە وەکو دڵسۆزێك ئامۆژگاریتان دەکەم هەروەك پێشتریش کردومە و ئاگادارم کردونەتەوە، ئێستاش چەندبارەی دەکەمەوە خۆتان لەو پڕۆسە کوفریە بەدوور بگرن و توخنی مەکەون، بیر لەوە بکەنەوە کە هیچ سودێکتان پێ ناگەیەنێ ئەوەش بزانن لەدونیا و لە قیامەتیش باجەکەی وەردەگرن پەنا بە اللە. اللهم فاشهد اللهم انی قد بلغت!!
گومڕایەکانی کۆمەڵی بەناو دادگەری: پست #324 — TG.ME
October 13, 2025 490 2