وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدهگهیهنێت،ئەگەر دوژمن دەیەوێت ئەم دۆخە کۆتایی بێت، دەبێت جەنگ و هەڕەشەکان بەتەواوی ڕابگرێت، سوپای ئیسرائیل لە لوبنان بکشێتەوە و گەمارۆی سەر یەمەن کۆتایی پێبهێنرێت.
وتەبێژی سوپای پاسداران مەرجەکانی ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخەی ئێستا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر دوژمن دەیەوێت ئەم دۆخە کۆتایی بێت، دەبێت جەنگ و هەڕەشەکان بەتەواوی ڕابگرێت، سوپای ئیسرائیل لە لوبنان بکشێتەوە و گەمارۆی سەر یەمەن کۆتایی پێبهێنرێت.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە 24 ملیار دۆلار لە سامانە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکرێت و دەستوەردان لە توانا ئەتۆمی و مووشەکییەکانی وڵاتەکەی ڕابگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە پێشتر جەنگە سەپێنراوەکان لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا لە قۆناغێکدا کۆتاییان هاتووە، بەڵام جەوهەری جەنگەکە هێشتا بەردەوامە و ئێستا بەشێوەیەک فراوان بووە کە هاوکێشە ئەمنیی و ئابوورییەکانی ئەمریکاشی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.

2
1
1September 9, 2026 344