سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆسەر خاکی ئێران، بنکەی فەرماندەییو شوێنی جێگیربونی درۆنەکانی لەبنکەی (عەلی سالم) لەکوەیتو چەندین بنکەی دیكهى ئەمریکای لەهەولێر، بەحرەینو ئوردن بۆردومانکردوە، خاتەمولئەلئەنبیا-ش دهڵێت، "هەر وڵاتێک هاوکاریی سوپای ئەمریکا بکات، دەبێت بەرپرسیارێتی لێکەوتە مەترسیدارەکانی هەڵبگرێت، چونكه وەڵامێکی زۆر توندو وێرانکەرمان دەبێت".
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردوه، هێزە وشکانییەکانیان لەڕێگەی موشەکو درۆنەوە هێرشێکی چڕیان کردوەتەسەر بنکەی فەرماندەییو شوێنی نیشتەجێبونی فەرماندەی ئەمریکی لەبنکەی (عەلی سالم) لەکوەیت، لەو هێرشەدا ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکی کوژراون.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، کۆگای درۆنەکانو سەکۆی هەڵدانی ئەو فڕۆکانەی لەهێرشەکانی سەر ئێراندا بەشداربون، ئاگریان تێبەردراوەو ژمارەیەکیان تێکشکێنراون، هاوکات، سوپای پاسداران پشتڕاستیکردەوە، بەشێوەیەکی هاوکات هێرشی موشەکییان کردوەتەسەر بنکەکانی ئەمریکا لەهەولێر (هەرێمی کوردستان)، ئوردنو بەحرەین.
سوپای پاسداران دەڵێت، "ئەم هێرشانە وەک تۆڵ

1