گرنگ: post #2217 — TG.ME

لەتارانەوە بۆ ناوجەرگەی نیویۆرك، گەورە ڕاوێژكاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی گواستنەوەی مەیدانی جەنگ بۆ (وۆڵ ستریت) و (مانهاتن) دەكات ‌و دەڵێت، چیتر جەنگی نائاسایی هیچ سنوورێكی كاتی ‌و شوێنیی ناناسێت‌ و ئەمریكا لەناو ماڵەكەیدا دەكرێتە ئامانج.
عەمید محەمەد رەزا نەقدی گەورە راوێژكاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند؛ ئەگەر ئەمریكییەكان بییانەوێت بڕیارێكی عەقڵانی بدەن كە لەبەرژەوەندیی خۆیاندا بێت، ئەوا هەرگیز ناچنە ناو جەنگێكی ترەوە لەگەڵ تاران.
نەقدی ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربەی ئەو فەرماندە ئێرانیانەی ئەمڕۆ لە مەیدانەكەدان، مەیلیان بەرەو عەقیدەی هێرشبەریی هەیە و ئەو شێوازەیان پێ باشترە، چونكە بابەتێكی زۆر سەرنجڕاكێشە، توانای جێبەجێكردنی هەیە و لەڕووی ئۆپراسیۆنییەوە زۆر بەسوودە.
❤2👏1