#جاران پیاوەکە ئەو ئەسپەی نەدەفرۆشت کە ژنەکەی سەری دەکەوت، بەڵکو سەری دەبڕی بۆ ئەوەی هیچ پیاوێکی تر سەری نەکەوێت
#کاتێک ژنەکە دەنێژرێت خێزانەکەی لە لێواری گۆڕدا کۆدەبنەوە و شوێنەکە دەورە دەدەن تا جگە لە بنەماڵەکەی کەسی تر نەتوانێت بچێتە ناو گۆڕەکەوە و کەس دەستی بەر لاشەی ژنەکە نەکەوێت
#جل و بەرگی ژنێک چیرۆکی پەروەردەی باوکی و پاکیزەیی دایکی و غیرەتی براکەی و پیاوەتی مێردەکەی دەسەلمێنێت
#ڕۆشنبیری و ئازادی بە مانای وازهێنان لە بەها وئاداب و بەها باڵاکان نیە
#بەڵام ئێستا ژنەکەی چوە لەسەر سنگی تاتۆیەک بکات پیاوەکەشی لەلایەوە وەستاوە و مۆتیڤەیتی ئەکات و دەستی گرتوە و ئەڵێ هیچ نیە ئازیزم وا تەواو بوو ئازارەکەی
#کچەکەی چوە بۆ جیم بە سترێجێکەوە و لە بەر چاو ئەو هەموو گەنجە ئەچەمێتەوە و خۆی با ئەیات باوکی کێشەی نیە و ئەڵێ کچەکەم ڕیازییە و جیسمی جوان ئەکات
#کچەکەی لەگەڵ جەماعەتی زانکۆ و مەعهەد چۆتە دەرەوە بۆ سەیران و ١١شەو ئەگەڕێتەوە ا محاسەبەی ناکات ئەڵێ گەنجە قەیچێکا بە تۆزێ جەو وەرگرێت
#ڤەیپەکەی بە دەمەوەیە لە بەر چاوی باوکیا ئەیکێشێ باوکی جار جار تامەکانی بۆ ئەکڕێ و ئەڵێ قەینا بەس نیە ناخواتەوە
#غیرەت و #شەهامەت و #پیاوەتی لەو کاتەوە نەما کە حساب بۆ #عەشایەری و کلتوری کورد نەکرا
#ئاگاداری کچ و ژنەکانتان بن ئەوان شەرەف و غیرەت و شەهامەت و پیاوەتی ئێوەن ئەوەنە خۆتان تەسک مەکەنەوە و دوای ژیانی سۆشیاڵ میدیای مۆدێلەکان و ژنە تەڵاقدراوەکانی ڕێکخراوە تێکدەرەکان مەکەون
دواتر یان کچەکانتان بە تەڵاقدراوی یان ژنەکانتان بە مۆدێلی یان خوشکەکانتان بە سوکی بۆ ئەنێرنەوە بۆ ماڵەوە
(ئەمە ئەگەر پێشکەوتن بێت با من دواکەوتووترین کەس بم
ئەمە ئەگەر مێشک وشکی بێت با بخنکێم لە وشکانییدا)
#AXY

1
1
1
1
1October 21, 2025 776 2