(ﷺ)
🌸أللَهُمَ صَلِّ عَلَى مُحَمَد وَعَلَی آلِ مُحَمَدٍ
🌸أللَهُمَ صَلِّ عَلَى مُحَمَد وَعَلَی آلِ مُحَمَدٍ
🌸أللَهُمَ صَلِّ عَلَى مُحَمَد وَعَلَی آلِ مُحَمَدٍ
ﷺْﷺْ ﷺﷺْ
ﷺ ْﷺْﷺ♡ﷺْﷺ ْﷺْ
ﷺْ صلوا على رسول الله ﷺْ
ﷺ اللهم صََل وسلم وََبََارَِك ﷺ
ﷺ على محمد وُعٌلُى أّلَه ِﷺْ
ﷺ وصحبه أجِمَعيِن ﷺْ
ﷺ ﷺْﷺﷺ ْﷺ
ﷺْ♡ْﷺْ
ﷺ
#םבםב ❤ﷺ
🌺ٱللَّـﮬـُمَّ صـَلِِّےوَسَلِّـمْ؏َـلَے مُحَمـَّدْ 🌺
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا
♦️ پەیڤێك بۆ تەشریف هێنانی ڕێبەری مرۆڤایەتی..
1- دەزانم کۆتا پێغەمبەرایەتی جگە لە باڵای تۆ، بە باڵای کەسی تر نەدەهات... برا پێغەمبەرەکانت گەرچی لە هاتندا پێشت کەوتبوون، بەڵام تۆ لە پلە و پایەدا پێشیان کەوتی! لە کۆتاییدا هاتیت تا ببیتە پێشەنگ و یەکەم... پەیامە ئاسمانییەکان دەبوو کۆتاییەکی میسکین و بۆنداریان هەبێت، کاتێکیش بڕیار بێت ئەو میسکە مرۆڤێک بێت، دەبێ کێ بێت جگە لە تۆ؟!
2- سڵاو لە تۆ، ئەی جوانترین، پاکترین، ناسکترین، میهرەبانترین و سەروەری مرۆڤایەتی!
3- سڵاو لە ئامینەی کچی وەهب، لە بەیانپەڕی دوازدەی ڕەبیعولئەووەلدا، ئەو چرایەی پێشکەش بەم هەسارە نوقمبووە لە تاریکییە کرد کە ڕووناکی بکاتەوە؛ نەک تەنها لە بورساوە تا شام وەک ئەوەی لە خەونیدا بینی، بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا وەک ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە بە چاوی خۆمان دەیبینین!
4- سڵاو لە عەبدولموتەڵیب، ئەو کەسەی باوەشی بۆ پەروەردەکردنی هەتیوێک کردەوە، کە دواتر بوو بە پەروەردەکاری سەرجەم باوک و دایکەکانی ئەم هەسارەیە!
5- سڵاو لە حەلیمەی سەعدییە، تۆی گرتە باوەش تەنها بۆ ئەوەی بە دەستی بەتاڵ نەگەڕێتەوە، ئاخر دایەنێک چ دەستکەوتێکی لە هەتیوێک دەست دەکەوێت؟! بەڵام دواتر بۆی دەرکەوت بە بوونی تۆ دەوڵەمەندترین بووە! ئەو ڕۆژەی ڕووت تێکردن، بەرەکەت ڕژایە نێو دیاری بەنی سەعد؛ تۆ ئاوایت، خێر و بێر بە دواتەوەیە هەروەک چۆن مێروولە بە دوای دەنکە شەکردا دەڕوات، ئەی شەکری ئەم گەردوونە!
6- سڵاو لە ئەبووتالیب، سەرەڕای دەستکورتییەکەی، دەورتی دابوو و دەیپاراستیت و بەخێوی دەکردیت، تۆش سەرەڕای منداڵیت قبوڵت نەکرد بارگرانی بیت بەسەریەوە، بە شوانکاری یارمەتیت دەدا؛ تۆ هەر لە منداڵییەوە سەروەری پیاوان بوویت!
7- سڵاو لە خەدیجە، ئەشکەوتی پەناگە و هۆز و قەڵات، ئەو سوپا پڕچەکەت بە خۆشەویستی لەو ڕۆژەی کە هیچ سەربازێکت نەبوو! لە سامی وەحی دەیخستیتە باوەشیەوە، بە دەستەکانی سەری دەسڕیت و لە قوڵایی دڵییەوە بە وشە دەیگوت: «خوودا هەرگیز ڕیسوات ناکات!» ئەو دەیزانی تۆ چ پیاوێکیت، تۆش دەتازانی ئەو چ ژنێکە؛ بۆیە جێی سەرسوڕمان نەبوو بیست ساڵ پاش کۆچی دوایی، مەڕێک سەر ببڕیت و بڵێیت: «بەشێکی بدەن بە هاوڕێکانی خەدیجە!» ئای لە تۆ چەندە بەوەفایت، ئای چ وەفایەک!
8- سڵاو لە وەرەقەی کوڕی نەوفەل، ئەو زانایەی لە دەرەوەی ڕەوتی سەردەمەکەی دەفڕی؛ ئینجیلێکی دەستپێڕانەگەیشتوو و تەوراتێکی بێ شێواندن! دڵێک لەسەر ئایینی باوکت ئیبراهیم و هزرێک کە دەیزانی کاتی نێردرانت هاتووە. کاتێک وەحیت بۆ هات، پێشبینییەکی بۆ گێڕایتەوە کە خۆی نەیبینی: «قەومەکەت دەرت دەکەن!» تۆش بە سەرسوڕمانەوە پرسیت: «ئایا ئەوان دەمردەکەن؟!» ئەویش سەرسوڕمانەکەی ڕەواندیتەوە: «هیچ کەسێک پەیامێکی هاوشێوەی ئەوەی تۆی نەهێناوە ئیللا دوژمنایەتی کراوە!» بەڕاستیش دەریان کردیت! بەڵام لە ماندووبوونی بانگەوازەوە بەرەو شکۆمەندی دەوڵەت!
9- سڵاو لە ئەبوبەکر، هاوڕێی تەمەن، هاوسەفەری ڕێگا، و هاوبەشی ئەشکەوت... دووەمی دوو کەس کە سێیەمیان خودا بوو!
10- سڵاو لە کەسوکار و بنەماڵەکەت کە لە پاکی دروست کراون، سڵاو لە هاوسەرە پاک و بێگەردەکانت، و یارانی هەڵبژێردراوت!
11- سڵاو لە ئەوس و خەزرەج، شمشێر و گۆچانی دەستت!
12- سڵاو لە بەدر، ئوحود، خەندەق، حونەین و خەیبەر، و سەرجەم ئەو شوێنانەی پێیان فێرکردین کە ئەم ئایینە بە شمشێر بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام بێ شمشێریش نەیاران دەستی بۆ درێژ دەکەن!
13- سڵاو لە حودەیبییە، ئەو ئاشتییەی کە سەرکەوتن و فەتحێکی مەزنی لێکەوتەوە؛ ئەمڕۆ عوززا زەلیل دەبێت، هوبەل تێکدەشکێنرێت، و بیلال دەچێتە سەر بانی کەعبە تا بە هەموو گەردوون ڕابگەیەنێت: «اللە اکبر!»
14- سڵاو لە تۆ ئەو ڕۆژەی سەرپشک کرایت لە نێوان مانەوەی هەمیشەیی لە دونیا یان دیداری پەروەردگارت، تۆش وتت: «بەڵکو دیداری پەروەردگار و ڕەفیقی باڵا!»
15- سڵاو لە تۆ کە لە ناخماندا زیندوویت و هەرگیز نامریت؛ خۆشمان دەوێیت و هەر کەسێکیش تۆی خۆش بووێت خۆشمان دەوێت... بەڵێنی دیداریشمان لای حەوزی کەوسەرە وەک چۆن پێت فەرمووین، و ئێمەش بێگومان باوەڕت پێ دەکەین!
نووسینی: دکتۆر محمد سینەمۆکی.
#کانال_عه شره تی_گاخۆری
@gaxori
4September 4, 2026 234