من ڕقم لە خۆمە ، ڕقم لەوەیە کە بوونم هەیە ، دەڵێن مرۆڤ تا خۆی قبووڵ نەبێ ،ناتوانێ ئەوانی تری قبووڵ بێت ، دەی من خۆمم قبووڵ نییە ،ئاخر ئەزیزم چۆن خۆمم قبووڵ بێ کاتێک ،، ئیدی ڕۆژەکان هەمووی بۆم دووبارەن ، ئیدی هەست ئەکەم لەنێوان من و هەموو مرۆڤانی تردا گێژاوێکی سامناک هەیە ، ئیدی لە ژوورەکەمدا تەواوی ڕۆژەکەم تێ ئەپەڕێنم ، ئیدی هیچ ئومێدێک ناخوازم، داوای هیچ شتێکیش لە دوونیا ناکەم ، تەنها ئیرەیی بە ئەوانە دەبەم کە مردوون، تەنها نزای مردنم ئەکەم، تەنها لە خودا دەپاڕێمەوە و دەڵێم خودایە دەزانم ئەمە هەمووی تاقیکردنەوەیە بەڵام خودایە چیبکەم من ئێستا بەندەیەکی ماندووم ، با بمرم. #فریاس
18
6
2
1September 28, 2024 2.7K 15 7