ئەم ژیانە ئەوەنەش ناخۆش نییە ئەگەر باوکت ملیۆنەر بێت ، ڕاستی ئەم ژیانە ئەوەندەش ناخۆش نییە ئەگەر هەر ڕۆژە و لە وڵاتێک ببیت بۆ گەشت کردن ، ڕاستی ئەم ژیانە ناخۆش نییە ئەگەر جزدانەکەت کەمترین بڕە پارە تێیدا پەنجا وەرەقە بێت ، ڕاستی ئەم ژیانە ئەوەندە ناخۆش نییە ئەگەر ماڵەکەت جێی نەمابێت بۆ هەڵگرتنی پارەکەت و بچی لە بانک داینێیت ، هاوڕێکەم ڕاستی ئەم ژیانە ناخۆش نییە ئەگەر هەموو ڕۆژ ئەو سەیارەیەی حەزت پێیەتی نەیبینی بەدەست کوڕە مەسوولێکەوە بەڵکو بەخۆت بێت، ڕاستی ئەم ژیانە هێندە ناخۆش نییە ئەگەر چوویتە ڕێستۆرانتێکەوە و مینۆیەکیان بۆ هێنای لەبری ئەوەی یەکەم جار سێر نرخەکان بکەیت بچی سێر ئەو خواردنە بکەیت کە حەزت پێیەتی و لە کۆتایدا بێ گوێدانە نرخەکەی پارەکەی بدەیت ، بەڵێ هاوڕێکەم ئەم ژیانە ئەوەندە ناخۆش نییە ئەگەر قازانجی مانگانەت سەروو دە وەرەقە بێت، ڕاستی ئەم ژیانە ناخۆش نییە ئەگەر هەژاری ڕێگر نەبێت لەوەی ئەو کەسەی خۆشت دەوێت بەبەرچاوتەوە لێتی ببەن و تۆش هیچت پێ نەکرێت چوونکە هەژاریت ،ڕاستی ئەم ژیانە ئەوەنە ناخۆش نییە ئەگەر دراوسێکەت یاخود هاوڕێکەت یاخود خزمێکت داوای بڕێک پارەی لێ کردیت نەڵێیت بەخوا لەتۆ زیاتر پێوویستم بە پارەیە بەهۆی هەژارییەوە بەڵکو ئەمەنەت پارە هەبێت یەکسەر بڵێی ها بگرە ئەمە دوو هێندەی ئەو بڕەی ئەتوویست، ڕاستی ئەم ژیانە هێندە ناخۆش نییە ئەگەر منداڵەکەت داوای هەرچییەکی کرد بتوانیت بێ گوێدانە پارە یەکسەر بۆی بکڕیت یاخوود ئەگەر خێزانت داوای شتێکی لێ کردیت بۆ ناو ماڵ یاخوود بۆ هەر پێوویستییەکی ڕۆژانە بێ بیر کردنەوە لە پارە بۆی بکڕیت ئاخر ئەگەر نەتتوانی هەر شتێک خۆشەوویستانت بیانەوێت و داوای بکەن بۆیان بکڕی ئەمە کوێی جوانە ..؟؟، بەڵێ هاوڕێکەم ئەم ژیانە هێندە ناشرین نییە ئەگەر هەڵەیەکت کرد باوکت سزاکەت بە شێوەیەک بدات بڵێت کوڕم بڕۆ بۆ دووبەی سەفەرێک بکەو کەمێک بە خۆتا بچۆرەوە، ئێ بەخوا من لە پۆلی دوانزە کاتێک بووم بە سێ ساڵە باوکم لە ماڵ دەری کردم ناچار چووم هانام بۆ ماڵی باپیرم برد حەفتەیەک لەوێ بووم بە هەزار واستەی باپیرم وەرگیرامەوە ، ڕاستییەکەی زۆریش خۆش بوو نەنە گیان و باپیرە گیان گرنگییەکی زۆریان پێ ئەدام بیرمە نەنە گیان دەهەزاری بە دزی پوورزاکانمەوە خستە گیرفانمەوە ووتی فریاس کوڕم با پێت بێت ، مامیشم بیست و پێنج هەزاری بۆ ڕاگرتم بەس بەخوا ئەمیانم وەرنەگرت ، ئەم بەسەر هاتەی خۆمم بۆیە گێڕایەوە ئاخر منیش حەزم ئەکرد باوکم بیووتایە فریاس کوڕم ها ئەوە بلیت بڕۆ سەفەرێکی دووبەی بکە و کەمێک بەخۆتا بچۆرەوە تۆ پێوویستت بەم سزایەیە ، ئەها سێرکەن دەوڵەمەند سزاکانیشیان خەونی ڕۆژانەمانە ، خوایە گیان تووشی سزای وام بکەی ،خوایە ، خوایە، وە لە کۆتایدا ئەم ژیانە زۆر جوانترە لە هەر هەموو ئەو خاڵانەی لە سەرەوە باسم کرد ئەگەر هەموو ڕۆژ نوێژەکانت لە کاتی خۆیدا بکەیت ، بۆیە هەرگیز نوێژەکانت دوامەخە و تەمەڵی تێدا مەکە ئاخر هاوڕێ ئەوە ڕێگایەکە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ خوا گیاندا پێم ناڵێیت چی لەمە جوانتر هەیە..؟؟ #فریاس
34
19
2
1