السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ سوپاس و ستايش… — Fryad The Noob ⚡︎ — TG.ME

السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ سوپاس و ستايش بۆ خوداى باڵادەست، پاش هەوڵدانێكى چڕ و پڕ و به ردەوام له كوتاييدا توانیم سیستەمی دەرگای زانکۆ تەواو بکەم کە سیستەمێ کە بۆ ڕیزبەندی کردنی زانکۆکان بەکاردێت کاتێک پۆلی ١٢ تەواو ئەکەیت. 🔹 هەموو ساڵێک هەزاران خوێندکاری پۆلی ١٢ بەهۆی هەڵەیەک لە ڕیزبەندی یان نەزانینی سیستەمی کرێدیت، لەو بەشە بێبەش دەبن کە شایستەی بوون! 🔹 چیتر پێویست ناکات بە کاغەز و قەڵەم و بە دوودڵی نمرەکانت بەراورد بکەیت؛ پلاتفۆرمی «دەرگای زانکۆ» وەک ڕاوێژکارێکی زیرەک لەگەڵتە! 🔹 کۆنمرەکەت بە بەرزترین نمرە وەردەگرێت: سیستەمەکە خۆکارانە نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ لەگەڵ ١٢ بەراورد دەکات و کامەیان بەرزتر بێت، ئەوەیان دەکاتە کۆنمرەی سەرەکیت. 🔹 سیستەمی فەرمی کرێدیت: بە هاوکێشەی دروستی وەزارەت، نمرەی ڕاستەقینەت بۆ بەشە ئەندازیاری، زمان، یاسا و زانستییەکان دیاری دەکات. 🔹 ڕێکخستنی ئاسانی ٥٠ بەشەکە: بەشەکان زیاد بکە، بە ڕاکێشان (Drag & Drop) شوێنیان بگۆڕە، و هەر لەوێش بزانە وەردەگیرێیت یان نا! 🔹 چاپکردنی فۆرمی فەرمی بە PDF: بە یەک کلیک لیستە ٥٠ بەشەکەت بە فایلی PDF و بە ڕێکیی تەواو دابگرە و چاپی بکە. 🔹 چوونەژوورەوە وەک میوان: بەبێ هیچ ئەکاونتێک، ڕاستەوخۆ دەتوانیت سەیری نمرەی کەمترین وەرگیراوی چەندین ساڵی هەموو زانکۆکان بکەیت. 🔸هیوادام بەکاری بێنن و سەرنج و تێبینیەکانتانمان بۆ بنێرن بۆ باشتر کردن و زیاتر بەرەوپێشچونی. 🔸ئەگەر هەر هەڵەیەک لە نمرەی بەشەکان یان لە حسابکردنی کرەیدتا هەبوو ئاگادارم بکەنەوە سپاستان ئەکەم. dargayzanko.com @frya4d

September 3, 2026 39