جۆرناڵ کردن چییە؟
بریتییە لە پڕۆسەی تۆمارکردنی سەرجەم ئەو مامەڵانەی کە کراون (ڕۆژانە، هەفتانە یاخود مانگانە) بە تەواوی وردەکارییەکانەوە بۆ مەبەستی پێداچوونەوە و بەرەوپێشچوون، وەک:
هۆکاری داغڵبوون (Entry Reason)
هۆکاری دەرچوون لە مامەڵەکە (Exit Reason)
کات و بەروار، وە جۆری تایمفرەیم (Timeframe)
ئامانج (Target)
ستۆپ لوز (Stop Loss)
ڕێژەی قازانج بۆ زیان (R/R)
ئەنجامی کۆتایی مامەڵەکە (قازانج یان زیان)
دۆخی دەروونی: لە کاتی مامەڵەکەدا هەستت بە چی دەکرد؟ (بۆ نموونە: ترس، پەلەکردن، متمانە)
وێنەی چارت: دانانی لینک یان وێنەی چارتەکە پێش و پاش مامەڵەکە.
تێبینی: هەرچەندە وردەکاری زیاتر تۆمار بکرێت، لە کاتی پێداچوونەوەدا ئەنجامێکی باشتری دەبێت.
سوودەکانی جۆرناڵکردن
١. یارمەتی ترەیدەر دەدات خاڵە بەهێز و لاوازەکانی بدۆزێتەوە.
٢. یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەشەپێدانی پلانی کارکردن (Trading Plan).
٣. بەرچاوڕوونییەکی گشتی دەداتە ترەیدەر لەبارەی شێوازی کارکردنی و ڕێژەی سەرکەوتنی مامەڵەکانی.
٤. یارمەتی ترەیدەر دەدات باشتر خۆی و باری دەروونی خۆی بناسێت لە کاتی کراوەبوونی بازاڕدا.
٥. هەڵە زۆر دووبارەبووەکان دەردەخات، بەمەش ترەیدەر دەتوانێت ڕێگری لە دووبارەبوونەوەیان بکات لە داهاتوودا.
چۆن جۆرناڵ دروست دەکرێت؟
کۆمەڵێک بەرنامە و وێبسایت هەن کە دەتوانرێت داتاکانی لەسەر داغڵ بکرێت، بۆ نموونە:
گۆگڵ شیت (Google Sheets)
مایکرۆسۆفت ئێکسڵ (Microsoft Excel)
وێبسایت و بەرنامەی نۆشن (Notion)
ماڵپەڕە تایبەتمەندەکانی وەک TraderSync یان TradeZella
