لەمەبەدوا ئیتر داوای هیچت لێناکەم ، نە سڵاوێک ، نە نامەیەک ، نە ناونیشانێک ، ڕێگای خۆم دەگرمە بەر و لێت دووردەکەومەوە... بەڵام ئازاری نەبوونت هیچکات کەم ناکات ، هەموو ڕۆژێک خەریکم لەگۆشەیەکی مێشکمدا پێداچوونەوەت پیادا دەکەم.. بۆ نەبوونت هەتاهەتایە دەگریم لەهەر باروودخێکدا بم ، تەنانەت شادترین ساتەکانیشم... لەبیرکردنێک لەئارادا نییە ، ئەوپەڕی کۆتاییەکەی ئیتر دەربارەت قسە ناکەم ، ئەگینا مرۆڤ هیچشتێک لەبیرناکات! ئەسڵەن مەگەر دەکرێت مرۆڤ شتێک لەبیربکات کەلەناو دڵیدا ڕەگی داکووتاوە؟
10
May 12, 2026 1.6K 7