تا ئێستا بیریت لەوە کردووەتەوە ئەو پارەیەی ئەوەندە ڕەنج و ماندووبوونی… — 𝐑𝐎𝐍𝐀𝐓𝐑𝐀𝐃𝐄𝐑 — TG.ME

تا ئێستا بیریت لەوە کردووەتەوە ئەو پارەیەی ئەوەندە ڕەنج و ماندووبوونی بۆ دەچێژی، بڕیارە لە داهاتوودا چی بۆ تۆ بکات؟
زۆربەمان تەنیا پارە بەدەست دەهێنین، خەرجی دەکەین و ئەگەر شتێکیشی مایەوە دەینێینە لایەک؛ بێ ئەوەی بەڕاستی هیچ بەرنامەیەکمان بۆ گەشەدانی سەرمایەکەمان هەبێت.
لە لایەکی تریشەوە، دەرفەتی دارایی زۆرە، بەڵام نا زانین کامەیان ڕاستەقینەیە، کامەیان شایەنی لێکۆڵینەوەیە و دەبێت لە کوێوە دەست پێ بکەین.
کەسێک لە ترسی زیانکردن نایەتە پێشەوە، کەسێکی تر لە ترسی جێمان (فۆمۆ) بڕیاری پەلە دەدات، کەسێکیش ئەوەندە لە نێوان بژاردەکاندا سەرگەردان دەبێت کە دەستەوەستان دەمێنێتەوە و هیچ کارێک ناکات!
بەڵام بابەتەکە تەنیا «پارەی زیاتر» نییە؛ بابەتەکە ئەوەیە بەو پارەیەی ئەمڕۆ لەبەردەستتدا هەیە، چی بڕیارێک بۆ بەیانیت دەدەیت.
پێش ئەوەی بەدوای دەرفەتێکی تایبەتدا بگەڕێیت، سەرەتا دەبێت فێر ببیت چۆن دەرفەت لە ڕیسک و ژاوەژاوی دەوروبەر جیا بکەیتەوە.
چونکە ڕەنگە گرنگترین پرسیاری دارایی لە ژیاندا ئەمە نەبێت کە «چەند پارەم هەیە؟»؛ بەڵکو ئەمە بێت کە «بەم پارەیەی هەمە، خەریکم چی داهاتوویەک بۆ خۆم دروست دەکەم؟»
August 25, 2026 31.8K 1