𝐑𝐎𝐍𝐀𝐓𝐑𝐀𝐃𝐄𝐑: post #1089 — TG.ME

شتێک هەیە، بڕوا ناکەم کەس لە کریپتۆدا بێت و لانیکەم جارێک تاقیی نەکردبێتەوە...
سەیری توکنێک دەکەی، دەبینی نرخەکەی چەند بەرامبەر بووەتەوە!
دەچی سەیرێکی دەکەی و بە خۆت دەڵێی: «ئەی وەڵا! ئەمە چییە ئەوەندە فڕیوە؟»
دەست دەکەی بە سێرکردنی چارتەکەی، کەناڵەکان، تویتەر، قەبارەی مامەڵە و هۆڵدەرەکانی...
لە کۆتاییدا بە حەسڕەتەوە بە خۆت دەڵێی:
«خۆزگە پێشتر پێم بزانیبایە!»
ئەم «خۆزگە پێشتر پێم بزانیبایە»یە، ڕەنگە یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو فکرانە بێت کە لەم بازاڕەدا دێتە مێشکتەوە!
چونکە دوای ئەوە بە زۆری دوو حاڵەت ڕوو دەدات:
یا دەڵێی ئیتر درەنگ بووە و دەستبەرداری دەبی...
یاخود خراپتر... بە خۆت دەڵێی:
«هێشتا ماویەتی و زیاتریش دەڕوات!»
ڕێک لەو شوێنەدا دەچیتە ژوورەوە کە خەڵک خەریکن قازانجەکەیان دەکەنە گیرفان و دێنە دەرەوە!
بازاڕەکە بەرز بووەتەوە،
تۆ تازە پێت زانیوە،
هەموو دنیا قسەی لەسەر دەکات،
تۆش وا دەزانی تازە چانست بۆ هەڵکەوتووە...
لە کاتێکدا ئەوەی دۆزیوتەتەوە، کۆتایی دەرفەتەکەیە، نەک دەستپێکەکەی!
August 24, 2026 32K