ناتوانین ڕوونی بکەینەوە کە بۆچی ڕوویداوە ، بەڵام دەزانین کە ئەم شتە… — مامۆستا فەرمایش کاوە عبدالقادر — TG.ME

ناتوانین ڕوونی بکەینەوە کە بۆچی ڕوویداوە ، بەڵام دەزانین کە ئەم شتە بوونی هەیە و باوەڕمان پێی هەیە کە پێی دەڵێن ئاگایی . ئێمە وا دەبینین مێشک هەموو شتێکی ئێمەیە ، بەڵام ئەی مێشک چیە ؟ دەزانین کە مێشک ئەو ماددە و کارەبایەتیەی کە هەیە بەڵام چۆن ئەم ماددە و کارەبایەتیە وادەکات ئەم هەستانە درووست ببن . ئەمە فەلسەفەیەکی قوڵ و وردە نازانم چۆن بۆت شەرح بکەم . بەڵام ئەوەندەت پێ دەڵێم من خەونەکانت بۆ تەفسیردەکەم بە شێوەیەکی سایکۆلۆجی . تۆ ئەم شتانە دەبینیت ئەم شتانە پەیامن ، ئامۆژگاریت دەکەم لەوەی سەیری مێژووی ئەم خانووە بکەیت و پێش تۆ کێ لەناو ئەم خانووە ژیاوە . ووتت کورسیەکی تێدابوو لەناو خەونەکانم ، تۆ وەسفی کورسیەکەت کرد کە ئەم کورسیە بە کورسیەکی مۆدێرن داناندرێت بەڵکو زۆر پێش ئێستایە ، هەروەها شەترەنجەکه هەمان شت ، وە چەقوێک و سەتڵێک خوێن . ئەم خەونە ئاماژەیە لەوەی پێش تۆ وە زۆر پێش تۆ لەم خانووە کووشتنێک کراوه ، بەپێی کراسەکەش کە هی ئافرەتانە ، دیاره ئافرەتێک کوژراوه . پێم باشە لێکۆڵینەوەیەک بکەیت بزانە مێژووی ئەم خانووە هیچ تاوانێکی لێکراوە ؟ ئیتر خەبەرم بدەوە .
دوای ماوەیەک ئەم ئافرەتە خەبەری دامەوە ووتی پیاوەکەم دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات . ئیتر دوای حاڵ پرسین ، پیاوەکە ووتی مامۆستا ئەو شتانەی تۆ باس کرد هەمووی راست بوون ، بەڵام بۆچی خێزانم ؟
بەندە وەڵامم دایەوە : ئێمە لەم گەردوونە زۆر شت نازانین قەبارەی ئەو شتەی نازانین زۆر زیاترە لەوەی دەیزانین . ئەمە بزانە مێشکی ئێمه ئاگایی هەیە ، ئاگایی لەناو هەموو خانەکان دایه ، ئەم خانانە پێک هاتوون لەو ئەلیکترۆن و پرۆتۆنانەی کە ئەم گەردوونەی پێ درووست بووە ، بۆیە باوەرم وایە ئاگایی بنچینەیەکە لەگەردوون ، بۆ ئەوەی ئێمە پەیوەندی بکەین بەو ئاگایانەی کە لەدەرەوەی ئێمەن ئەوا پێویستمان بە مێشکه ، مێشک ئەو ئامێرەیە کە شەپۆڵە ئاگایەکان لەم گەردوونە وەردەگرێت و دەیداتەوە . ئەوەی نازانم کە چۆن ئامێرەکە بە ئیش دەکەوێت و چۆن ڕادەوەستێت ! نازانم بۆچی مێشکی هاوسەرەکەت ئەم شەپۆڵە ئاگایانەی وەرگرتووە کە هی 100 ساڵ پێش ئێستایە ، نازانم . تەنها باوەڕم بەوە هەیە کە وویستی خوا لەناو هەموو ئەو گەردوونە باڵادەسته .

سوپاس .

مامۆستا فەرمایش
❤6👍2🔥1
August 2, 2026 147 1