با باسی کەیسێکی گرینگ بکەم کە هەرگیز باسم نەکردووە .
ئافرەتێک هەبوو ئەی ووت من شت دەبینم لەماڵ ! هەروەها دەنگ دەبیستم لەماڵ ! ئیتر تووشی کۆمەڵەک ترس و وەهم و هەڵوەسە ببوو ، ئەو شتانەی کە دەیبینی بێ سەروبەر نەبوو ، بۆ نموونە سەرەتا لەخەون دەیدیت ، لەناو خەونەکانی لەماڵی خۆی بوو وێنەی شەترەنجەکی دەبینی لەگەڵ چەقۆیەک دەسک ڕەش ، هەروەها خوێنی دەبینی لەناو سەتڵێک بوو ، لەگەڵ کورسیەکی زەرد . لەناو خەونەکانی ئەم شتانەی دەبینی بەڵام لەلای ئەو هیچ مانایەکی نەبوو ، لەچەند کەسێکی خەونزانی پرسی بوو ئەیان ووت شتی بێ مانایە . ئیتر ئەم خەونانە وای لێهات بەجۆرێک گۆرانکاری بەسەر دادەهات تا وای لێهات ئەمجاره لەناو خەونەکانی کراسێکی زەردی تێدابوو . تا وای لێهات ئەم خەونانە گۆڕان بوون بەوەی کە ئەم ئافرەتە لەناو ماڵی خۆی شتی دەبینی و گوێی لەشت دەبوو ! کاتێک بە مێردی خۆی دەوت ئەوا مێردەکەی ئەی ووت پێدەچێ تووشی کۆمەڵەک ترس و تڕاومابووی ، بۆیە دەتبەم بۆ لای دکتۆرێکی دەروونی ، دیارە عادەت وابووە لە ووڵاتە بیانیانە دەتوانی دکتۆرێک یاخود دەرووناسێک بێتە ماڵت بۆ تەشخیسکردنی نەخۆشیەکت و جەلسە . دوای راپۆرتی پزیشکی ئەم ئافرەته دەستنیشانی نەخۆشی شیزوفرینا و بایپۆلەر ببوو ، کە ووتیان تێکەڵەیە . چونکه ڕۆژانە ئەم ئافرەتە حاڵی بەرەو خراپی دەرۆی تا وای لێهاتبوو وەکو شێتێک ڕەفتاری دەکرد ! دوای عیلاج کردن و دەرمان و تەنانەت جەلسەی کارەبا و داخیل کردن لە نەخۆشخانەی دەروونی هێدی هێدی ئەم ئافرەته بەرەو باشتربوون دەچوو . تا وای لێهات دکتۆرەکان ووتیان کە دەتوانێت بچێتە ماڵەوە و ئێستا زۆرباشە . ئەم ئافرەتە هاتەوە ماڵ ، بەڵام لە ماڵەکەی دووبارە دەستی کرد بە بینینی ئەم کابوسانە هەم لەخەو و هەم لە واقیع ! کە گوایە ئەم ئافرەته ئەم شتانەی نەمابوو ماوەیەک بوو نەیدەبینی ! بەڵام دووبارە دەستی پێکردەوه . ئیتر مێردی ئەم ئافرەته ووتی ئەم خانووە دەفڕۆشم و دەچینه خانووێکی تر بەڵام دکتۆرەکان پێیان ووتبوو کە ئەمە کێشەکە لەدەروون و مێشکیتی نەک لە خانوو ، ئەکرێ لە خانووێکی تریش هەمان شت ڕووبداتەوە ! دوای ئەوە خزم و کەسی ئەم ئافرەتە هاتنە سەردانی پێیان ووت بۆچی نایبەیتە لای مەلایەک لەوانەیە سحری لێکرابێت ! پیاوەکەش ووتی فشەم بەو شتانە دێتن ، چونکە من ژنی خۆم دەناسم ئەزانم زۆر بەدینه ئەم شتانە تەئسیری لێناکات . بەڵام دڵتان ناشکێنم کەسێکی ئاینی زیرەک دەهێنم با سەیری ئەم خانووەمان بۆ بکات . وا دیارە کەسێکی ئاینی ئەوانەی پێیان دەوترێت روحناسەکان یاخود ڕۆحانیەکان . دێن سەیری ماڵەکە دەکەن و سێ شەو لەو ماڵە دەمێننەوە دوای ئەوە بڕیار دەدەن کە ئەم خانووە هیچ کێشەی نیە . وە ئافرەتەکه تەنها ترساوه و ئیتر شەیتان زەفەری پێ بردووە ! بەڵام ئەم ئافرەتە هەر بەرەو خراپ بوون دەچێت . ئیتر دیاره ڕۆژێک یەکێک لە خزمەکانی ئافرەتەکە کەسێک دەهێنێتە ئەم ماڵە کە گوایە ئەم کەسە دێتن جنۆکه دەردەکات لەم ماڵە ! ئیتر کەسەکە ئەڵێت ئەم ماڵە جنۆکەیەکی زۆر خراپی لێیە ، وا دیاره شتەکە گەورە دەکات وا دەکات کە ئەم دوو هاوسەره باوەڕی پێبکەن و ئیتر سێ مانگ خەریکی ئەم بەزم و ڕەزمە دەبن . بەڵام هیچ سوودێکی حەقیقی نەبوو جگه لەهەندێک پلازیبۆ ! ( پلازیبۆ واتە سوودێک وەردەگرم کە فەیکە و قەناعەتیە نەک حەقیقی ) . وادیاره ئافرەتەکە زۆر دەگەڕێت بەدوای ئەم نەخۆشیەی خۆی ، ڕۆژانە گفتوگۆ لەگەڵ دەرووناسەکەی دەکات ، بەڵام ناگاتە وەڵامێک تەنها ئەوە نەبێت کە ئەو نەخۆشە و دەبێت قبولی بکات و عیلاجەکان بەکاربێنێت هەتاکو ڕۆژێک باش دەبێت .
دوای گەڕانێکی زۆر لە عیلاج و وەڵامی پرسیارەکانی لە دەرووناس و مەلا و مامۆستا و دکتۆرەکان ، دیارە یەکێک لەمانە ئەڵێت بۆچی ناچی پرسیار لەم کەسە بکەیت . ئەم ئافرەتەش بەخۆشهاڵیەوە تەلەفۆن لەبۆ ئەم کەسە دەکات . ئەم شەخسە ئەم بەندەیە کە ناوی فەرمایشە . ئیتر دوای گوێگرتنم لەم چیرۆکەی بۆم دەرکەوت ئەم حاڵەتە نهێنیەکی زۆر قوڵی زانستی و فەلسەفی تێدایە . پێم ووت سەیرکە خوشکم بەدڵنیایەوه تۆ تووشی نەخۆشیەکی دەروونی بوویت ، بەڵام من کارم بەنەخۆشیەکەت نیە ، کارم بەوەیە بۆچی تووش بوویت ؟ پرسیاری من لەوەی نیە کە تۆ بۆچی ئەم شتانە دەبینیت و گوێت لێدەبێت ! بەڵکو پرسیاری من ئەوەیە بۆچی ئەم شتانە ؟ بینینەکە پرسیاری من نیە بەڵکو خودی شتەکان پرسیاری منە .
تۆ چوویتە خانووێک لەم خانووە هەموو چیرۆکەکه دەستی پێکردووە ، پیاوەکەت هیچ شتێکی نەبینیووە نە بەخەون نە لە واقیع ، بەڵام تۆ بینیووتە و دەیبینیت ، لێرە ئەم بینینەت وای لێکردی تووشی نەخۆشی دەروونی ببیت . ئێستا دەپرسم تۆ چیت دەبینی لەخەونەکان ؟ ئەم شتانە چین ؟ چ ڕەبتێکی هەیە بە هۆشیاری تۆ ؟ دەبێت بزانم کە ئەم شتانەی بینیووته لە یادەوەری تۆداهەبوون یاخوود شتانێکن لەدەرەوە بۆتۆ هاتوون ؟
2
1August 2, 2026 99 1