هیچ سحرێک و جادوویەک نیە بۆ ئەوەی کەسێک تووشی شێرپەنجە بکات… — مامۆستا فەرمایش کاوە عبدالقادر — TG.ME

هیچ سحرێک و جادوویەک نیە بۆ ئەوەی کەسێک تووشی شێرپەنجە بکات لەحەقیقەتدا !! ئاگاداربن سحری خواردن و خواردنەوە هەر ئەم ڕووەکە ژەهراویانەن کە کاتی بەکاردەهات لەبۆ مەوزوعی سحر ، کە پێیان وابوو سحرە چونکە شتەکە لەناکاو و لە پڕێکا بەسەر کەسێک دادەهات ، نموونە ڕووەکی هێنبانی و ڕووەکی داتورا و ڕووەکی ماندراکی ، کە بەکاردەهات بۆ تێکچوونی دەروونی تووند لەکەسێک ، تا حەدی ئەوەی ئەم کەسە تەواو لە واقیع داببڕێت وەکو شێت هەڵسوکەوت بکات . بەڵام ئاگاداربن ئەم کاتییە . بەڵام پەیوەندی جادووگەران چ بوو بەو ڕووەکانە ؟
پەیوەندیەکە لەوەبوو کە جادووگەر کاتێک ئەم ڕووەکەی ئامادە دەکرد کۆمەڵەک تەڵاسیم و خوێندنەوەی ئەوقافەکانی تێدا دەخوێند لەسەری تاکو شەیتانەکان یارمەتی دەربن لەوەی کەم ئەم کەسە ئەم ڕووەکەی خوارد ئەوانیش بەژداربن لە وەسوەسە و گومان خستنی . بۆیە ئەکرا بڕێکی زۆر لەم ڕووەکانە بتکوژێت بۆیە هەمیشە جادووگەران برێکی زۆر کەمیان دادەنا ئەیان ووت ڕۆژانه نیو کەوچک چای پێبدە . ڕوانگەیەکیتر کە خەڵک پێیان دەوت سحر چونکە هەمیشە ئەم ڕووەکانە لەلای ساحیران هەبوو .
چارەسەری ئەم بابەتە چۆنە؟؟

یەکەم : بەزووترین کات دەبێت ئەم کەسە داخیلی خەستەخانە و فریاکەوتنی خێرا بکرێت .

دووەم : چەند زووتر بگەیەندرێتە نەخۆشخانە ئەوا ئەمەلی چاک بوونەوەی زیاترە .

سێیەم : بەهیچ شێوەیەک هەوڵی ڕشانەوەی مەدەن .

چوارەم : دوای ئەوەی کە لەنەخۆشخانە چارەسەرکرا و ئەم کاریگەریەی ڕووەکەی لەسەر جەستە و خانەکان و خوێن نەما ئینجا چارەسەری رۆحی وەکو روقیە بۆ دەکرێت لەگەڵیشی چارەسەری دەروونی .

پێنجەم : ئەبێت چاودێری بکرێت تا 6 مانگ .

بۆچی ئەمە گرینگە بزاندرێت ؟

چونکە ئەمە یەکێکە لە گەورەترین فیتنە لەناو خێزان و کۆمەڵگا .

نەزانینی ئەم بابەتانە ئەکرێت ئازیزەکەت لەدەست بدەی لەلایەن جەماعەتی بەناو راقی کە من پێیان دەڵێم مەستی قەلەندەرەکان .

بۆیە ئەم ڕووەکانە ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر کۆئەندامی دەمار .

ئاگاداربن کاتێک کەسەکە بەهۆش خۆی دێتەوە و چاک دەبێت هیچ لەم شتانەی کە کردوویەتی بەبیری نیە ، چونکە ئەم ڕووەکانە راستەوخۆ ئەو بەشەی مێشک سڕ دەکات بۆ ئەوەی زانیاری نوێ خەزن بکات .

نزیکی زیاتر لە دەیان ڕووەکی لەم جۆرە هەیە ، هەریەکەو بەجۆرێک ئیش دەکات .
هێنبانی خراپترینیانە .

ئەم کەسەی کە تووش دەبێت ئەم حاڵەتانەی هەیە .

یەکەم : وڕێنەی تووند و وەهمی تووند .

دووەم : شێتی و ڕەفتاری ترسناک .

سێیەم : نەناسینەوەی دەوروبەری .

چوارەم : کزبوونی چاوەکانی گەورەبونی بیلبیلەی .

پێنجەم : جوولەی خێرا و هێرش کردن .

شەشەم : نزیکترین کەسی دەبێتە دوژمنترین کەسی . بۆیە تەفرەقەی زەواج درووست دەبێت ، چونکە ژنەکەی یان پیاوەکەی نزیکترین کەسی بووە .

حەوتەم : لۆژیکی ئیش ناکات ، نازانێت ئەمە خراپە یان نا .

هەشتەم : لەهەندێک حاڵەتدا کە کاریگەری پێکاتەی ڕووەکەکە کەمتر دەبێت کەسەکە کەمێک هۆش خۆی دێتەوە بەڵام هەر ترسناکە .

ئەم کارانه نابێت بکرێت

یەکەم : لێدان
دووەم : ڕشانەوە
سێیەم : قسەکردن لەگەڵی
چوارەم : بەڕەڵاکردنی .
پێنجەم : بەتەنیا جێهێشتن .

سوپاس .

مامۆستا فەرمایش کاوە عبدالقادر
شارەزا لە طب النبوی و گیادەرمانی
07501421543
❤10👏2
June 19, 2026 255