شێرپەنجەم هەیە بەڵام لێی شاردیەوە . بۆیە جێی هێشتم و باوەڕی بەهیچ قسەیەکی منی نەکرد ، تاکو دکتۆر بەم ئاخیرە پێی ووتم کە من ئامادەبم بۆ ئەوەی بمرم . بۆیە منیش هەموو ڕۆژێک دێمە ئەو کافێیە و دادەنیشم بەبێ کەسی و چاوەڕێی مردن دەکەم . کاتێک چیرۆکی خۆم بۆ ئەو کوڕە باس کرد چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون ، لەدوای دایکم کەسیترم نەبینی کە بۆم بگریت ئەم کوڕە یەکەم کەس بوو ، تەنانەت دەستگیرانەکەشم بۆم نەگیرا . بەم کوڕەم ووت توخوا بمبوورە کە دڵت تەنگ بوو ، کوڕەکە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە ، فرمێسکەکانی خۆی سڕی . کوڕەکە : دایکت ئافرەتێکی چۆن بوو ؟ هێلینا : دایکم خوێندەواری نەبوو بەڵام هەموو ڕۆژێک سەیری لاپەڕەکانی قورئانی دەکرد ، منیش پێم دەوت دایە تۆ خوێندەواریت نیە کودەبی قورئان ئەوها بخوێندرێت ، دایکیشم بە زەردەخەنە پێی دەوتم کچم ئێ خۆ چاوم هەیە و دەیبینم . دایکم زۆر دینداربوو ، بەڵام من وانەبووم ، نوێژو شتم نەدەکرد ، زۆر سەرقاڵی خۆشی دونیابووم ، بەڵام ئیتر قەدەری من بەو شێوەیە بوو . کوڕەکه : چیرۆکی ئەو تەسبیحەم چیە ؟ هێلینا : ئەم تەسبیحە باوکم بە دیاری دای بەدایکم ، پێی ووت ئەم تەسبیحە هەڵگرە بزری مەکە ، باوکم زۆر دینداربوو ، سەیره دایکم پێش مردنی پێی ووتم ئەم تەسبیحە هەڵگرە لای خۆت . ئێستاش هاتۆتە خەونت هەمان شت بەتۆ دەڵێت ! کوڕەکە : هێلینا خان ئەم چەند ڕۆژەی ماوتە برۆ یادی خوا بکە مەیەوە ئێرە ، برۆ لای خوا ، ئەوان تۆیان دەوێت ، دایک و باوکت ، برۆ لەماڵەوەت تاعەت بکە ، خۆشەویستی خوا بەدەست بێنە ، تۆ پێویستە خۆت بگۆڕیت ، ژیان کۆمەڵەک مانا هەڵدەگرێت ، هەموو ماناکان دەتگەڕێنێتەوە لای خوا ، دایک و باوکت یەکێکن لەخۆشەویستانی خوا و پێغەمبەر ، ئەوان حەزدەکەن کچەکەشیان لەگەڵیان بێت لەم دونیاش . ئەمە وەسیەتی دایکت بوو . هێلینا : دایکم پێغەمبەری زۆر خۆش دەویست ، هەرکات ناوی پێغەمبەر هاتوبا هەڵدەستایەوە سەرپێ سەڵاواتی لێدەدا و ئەی ووت قوربانت بم یارسول اللە . کاتێک نەخۆشیش کەوتم ئەم ووت دایە دوعام بۆبکە ، دوعات قبولە ، ئەی ووت کچم شەرم دەکەم دوعابکەم داوا لەخوا بکەم کە ئەم قەدەرەی بۆت هێناوە ، دڵنیابە ئەو خۆی باشتردەزانێت ، هەمیشە دوعای سەلامەتیت بۆ دەکەم گوڵەکەم . بەچیت بانگت بکەم ؟ کوڕەکە : بە کۆتا هاوڕێ بانگم بکە ، هێلینا دڵنیام تۆ زۆر بەهێزی کچێکی زۆرباشیت بۆیە خوا تۆی خۆش دەوێت ، ئێستاش برۆ ماڵەوە ، گەر پێویستت بەهەرشتێک بوو ئاگادارم بکەوە . هێلینا : سوپاست دەکەم کۆتا هاوڕێ . دوو ڕۆژ پێچوو هێلینا تەلەفۆنێکم بۆهات ستافی نەخۆشخانەبوو ، ووتیان نەخۆشێک لێرە حاڵی خراپە ئیتر داوای تۆ دەکات ناوی هێلینایە . منیش بەپەلە چووم بینیم هێلینا هەناسەی مردن دەخوات و هەناسەی ژیان فرێ دەدات . بە زەردەخەنەوه چوومەلای دانیشتم لەلای ، ووتم چۆنی ؟ هێلینا : هەست دەکەم ئێستا باشم ، هاوڕێ سوپاست دەکەم بۆ هەمووشتێک ، من لەم دوو ڕۆژە هەمووشتێک فێربووم گەیشتم بە خۆشەویستی ئەو . دوعاشم زۆر بۆ کردووی ، توخوا هاگات لەخۆت بێت . هێلینا لەم قسانە بوو دەستی منی گرت و ووتی ئەم تەسبیحە لای خۆت هەڵگرە بزری نەکەیت . منیش دەستیم تووند گرت و فرمێسک لەچاوم نەوەستا . هێلینا : پێبکەنە زەردەخەنەکانت جوانترن لە فرمێسکەکانت . کوڕەکە : زیکری لا الە الا االه محمد رسول اللە زۆربکە باشە گوڵم . تۆ گوڵە بۆن خۆشەکەی دایە وبابەی . هێلینا : هاوڕێ تەلەفۆنم بۆ کەس و کارەکانم کردووە بۆیە ناموێ لێره بتبینن . کوڕەکە : ئەی ئەوان پشتیان لەتۆ نەکردووە ؟ چەند ساڵە نەتبینیوون ؟ هێلینا : بەڵێ ڕاستە ، تەنها بۆ مامێکم کردووە پێم ووتووە گەر مردم تازیەم بۆ دانەنێن تەنها زوو بمشارنەوە وە لەتەنیشت دایکم بێت ، هاوڕێ بێ رەحم مەبه جارجار سەردانمان بکە لە گۆرستان ، ئەم بۆنەش لەخۆت بدە زۆر خۆشە ، هاوڕێیەتیمان کورت بوو بەڵام زۆر خۆش بوو خۆشهاڵبووم تۆم ناسی . سوپاس بۆ هەمووشتێک . ئیتر هێلینا گیانی سپارد و وەفاتی کرد . کوڕەکە : خوات لەگەڵ هێلینا گیان . خوا لێت خۆش بێت و بەدایە و بابەت شادبکات لەبەهەشتدا . انا لله وانا الیە راجعون . مردن کات و ساتی نیە بۆیە خوا لەبیرمەکەن ئەکرێ تۆ ئەم ئۆفەره وەرنەگریت بۆیە چەند زووە بگەڕێوە ، هەموو خۆشەویستیەک کۆتایی هەیە تەنها خۆشەۆیستی خوا و پێغەمبەر نەبێت . سوپاس . مامۆستا فەرمایش
شێرپەنجەم هەیە بەڵام لێی شاردیەوە . بۆیە جێی هێشتم و باوەڕی بەهیچ… — مامۆستا فەرمایش کاوە عبدالقادر — TG.ME
April 12, 2026 265