ئەم چیرۆکە تراژدیایە هەرگیز نەموویستووە باسی بکەم بەڵام دەمەوێت باسی… — مامۆستا فەرمایش کاوە عبدالقادر — TG.ME

ئەم چیرۆکە تراژدیایە هەرگیز نەموویستووە باسی بکەم بەڵام دەمەوێت باسی بکەم تاکو وانەیەک بێت و ئەزموون بێت لەژیانماندا .

ساڵی 2022 بوو لەکافێیەک دانیشت بووم چاوەڕێی ئەوە بووم کە کەی دەمرم . هەموو شتێکی دەوروبەرم بێ مانابوو ، خۆشی و ناخۆشی یەکسان بوون ، هەستەکانم یەک واتایان دەدا ، باوەڕم بە هیچ گۆڕانکاریەک نەبوو ، تەنها چاوەڕێی ئەوە بووم کە بەیانی دێت بیژمێرم کە چەند ڕۆژیترم ماوە بمرم ! دکتۆرەکان پێیان ووتم هیچ شتێک نەماوە برۆ ئەوەندەی ژیانت ماوە بژی و لای هاوڕێکانت بەسەری ببە ، بەڵام دکتۆر نەیدەزانی کە من هیچ هاوڕێیەکم نەماوە لەم بێ کەسیە بەجێیان هێشتووم .
هەموو ڕۆژێک لەم کافێیە دادەنیشتم و بەتەنیا ، میوزکێکم گوێ دەدایێ ، ئیتر ئاوازم بۆ میوزکەکە دادەنا گۆرانیم لەسەر حاڵی خۆم دەوتەوە . خۆی پێش ئەوەی دکتۆر پێم بڵێت من دەمرم من لەمێژبوو مردبووم . ئاخیرجار کە چوومەوە لای دکتۆر پێش ئەوەی پێم بڵێت تۆ دەمریت ئەوا پێی ووتم ئەوە چۆنە تەنها هاتوویت ؟ ئەی کوا دەستگیرانەکەت ؟ هەموو چرکەیەک و دەقەیەک ئەم قسەی دکتۆرەم بیردەکەوێتەوە کە ئەڵێت کەی کوا دەستگیرانەکەت بۆچی تەنها هاتوویت ؟ من تەنها دایکێکم هەبوو ئەویش لەخەمی مندا جەڵتە لێیدا و مرد ، ئەوەی ماوەتەوە تەنها خۆمم هیچ کەسیترنا . هەروەک هەموو ڕۆژانی ترمن لە کافێیەکە دادەنیشتم و لەلای پەنجەرەکە چاوەڕێی مردن بووم . هەندێکجار سەرم دەسورا بەڵام دەمزانی ئەمە مردن نیە ، خۆزیام دەخواست مردن بوایە . ڕۆژێک لەم کافێیە دوو پیاو دانیشت بوون یەکێکیان ڕووی لەمن بوو ، زۆر سەیری دەکردم بەڵام مشاوش و شڵەژابوو . هەردووکیان گەنج بوون ، منیش سەیری کەسم نەدەکرد بەڵام ئەم کوڕە دڵم زۆر سەیربوو بەرامبەری . ئیتر ئەو کەسەکەیتر ڕۆیشت ، ئەو کوڕە مایەوه ، وەرەقەیەکی هێنایەدەر شتێکی نووسی ، ئیتر دوای بانگی کاپتنی کافێیەکەی کرد و ووتی حیسابم بۆ بێنە . حیسابەکەی دا ، ئیتر پێش ئەوەی بڕوات کاغەزەکەی لەسەر مێزەکەی منی دانا و ڕۆیشت هیچ شتێکی نەوت .
من دەترسام تا نیو سەعات سەیری کاغەزەکەم نەکرد دوودڵ بووم نەمدەزانی چی بکەم . ئیتر بریاڕم دا سەیری کاغەزەکە بکەم بینیم لەسەری نووسرابوو : ( چاوەڕێی هیچ شتێک مەکە بەڵکو ئەو چاوەڕێت دەکات ، بۆ ئەوەی بچیتە ئەم ڕێگایەش پێویستت بە خۆشەویستی ئەوە ) . کە ئەم نووسینەم خوێندەوە تەزیەکی ساردم بە هەموو لاشە داهات ، لەدڵی خۆم ووتم ئەمە پەیامی مردنە چیە ئەمە !!! بانگی کاپتنم کرد ووتم ئەم کوڕە دەناسی کە کەمێک پێش ئێستا لەسەر ئەم مێزە دانیشت بوو ؟ کاپتنەکە ووتی نەخێر نایناسم یەکەمجاریشە بیبینم ، باشه گەر ئەمجارە هاتەوە بینیت ئەوا بەهەرنەوعێک بێت رەقەمەکەی لێ بسێنە . کاپتنەکە ووتی باشە . ئیتر چەند ڕۆژێک پێچوو من ئەم کاغەزەم لای خۆم هەڵدەگرت . ڕۆژێک چوومە کافێیەکە بینیم ئەو کوڕە لەشوێنی من دانیشتووە ، منیش زۆر تاسام ، بە هێواشی چووم لەسەر کورسیەکە دانیشتم ، سەیری کردم ووتی بەخێرهاتی چی دەخۆیتەوە ؟ ووتم پێویست ناکات کاپتنەکه خۆی دەزانێت بۆم دێنێت .
کوڕەکە : بمبوورە کە من خۆم نەناساند بەڵام من لێرەنیم بۆ ئەوەی بزانیت کێم ، بەڵام خۆشهاڵبووم کە ئەمرۆش لێرەیت ، لەوانەیە دووبارە دەرفەتێکی تر هەبێت .
هێلینا : ببووره من زۆر شڵەژاوم ، دەتوانیت ڕوونتر قسەبکەیت چونکە خۆم زۆر تەندرووستیم باش نیە ، دەرفەتی چی ؟ مەبەستت چیە لەمە ؟
کوڕەکە : منیش نازانم تۆ کێیت بەڵام منیش بۆ ئەوە لێرەم تاکو بزانم هۆکارەکەی چیە کە لێرەم ؟ بەڵام دوو شەو لەسەریەک خەونێک دەبینم بە ئافرەتێکی بەتەمەن پێم دەڵێت بە کچەکەم بڵێ خۆی بگۆڕێت چونکە ئەوان چاوەڕێتن . خەونی دووەمیش پێی ووتووم بە کچەکەم بڵێ تەسبیحە شینەکەی من لەدەستی بێت ! من خۆم دەزانم خەون لێک بدەمەوە ، نازانم تۆ ئەو کچەیت یان نا دڵنیانیم بەڵام ئەوێ ڕۆژێ کە تۆم بینی دڵم بەجۆرێک لێهات ، بۆیە گومانم کرد کە تۆ بیت . ئیتر من لێرە دەوەستم .
هێلینا : تۆ کێیت ؟ چۆن ئاخر چۆن ؟ هەست دەکەم حاڵم خراپ دەبێت !
کوڕەکە : بووەستە سەیرم بکە هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و بیدەوە . هیچ نیە ، ئارام بەوه ، چیرۆکی خۆتم بۆ بگێرەوە چیت بەسەرهاتووە ؟
هێلینا هەمووشتێکی گێڕایەوه
من کچێک بووم ئاواتی زۆرم هەبوو ، تەنها دایکێکم هەبوو کە منی بەخێوکرد ، باوکم وەفاتی کردووە ، عائیلەکەم لەدوای وەفاتی باوکم پشتیان لەمن کرد . تا ڕۆژێک کوڕێکم ناسی و زۆر یەکترمان خۆش وویست بۆیە زەواجم کرد لەگەڵی ، بەڵام دوای ئەوە من حاڵم تێک چوو ، دکتۆر ووتیان تۆ شێرپەنجەت هەیە ، ئیتر دوای ئەوەی کە ئەمەلی چاک بوونەوە نەما ئەم دەستگیرانەم لێم جیابوەوە ، ئیتر دایکم خەمی بەوە زۆر خوارد ، جەڵتەی لێدا و وەفاتی کرد ، جێهێشتنی دەستگیرانەکەم مردنێکی کتوپڕ بوو ، ئیتر زۆر زگم بەخۆم سووتاوە ، زۆر پاڕامەوە بەڵام منی جێهێشت و عائیلەکەی پێیان ووت تەڵاقی بدە ئەمە درۆی لەگەڵی کردی تاکو خۆی بەسەرت ساخ بکاتەوە هەر لەسەرەتاوە زانیوویەتی که
❤6
April 12, 2026 174