Eyet Max: post #122 — TG.ME

ڕۆژی عەرەفە کە دەکاتە ڕۆژی (٩)ى ذي الحجة ڕۆژێکی گەورەیە و چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت، وە چەندین فەرموودەی لە بارەوە هاتووە لەوانە :
١- خــــــــوای گەورە بەندەکانی ئازاد دەکات لە دۆزەخ لە ڕۆژی عەرەفەدا:
پێغه‌مبه‌رى خــــــــوا-صلی الله عليه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة).
رواه مسلم.
واته: هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خــــــــوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.
٢- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە :
پێغه‌مبه‌رى خـــــــــــوا - ﷺ- فه‌رمویه‌تی: ( صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ: أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ).
رواه مسلم.
واته‌ : ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ به‌خــــــوا كه‌ببێت به‌كه‌فاره‌تی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.
٣- خێر ترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە :
پێغه‌مبه‌رى خـــــــــــوا - ﷺ- فه‌رمویه‌تی: (خير الدعاء دعاء يوم عرفة ).
السلسلة الصحيحة.
واته: خێرترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە...
❤46👍5🥰4🔥2🕊2💯2
June 15, 2024 9.4K 2