من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە کەچی عەقڵ ئەڵی نا, قەسەبەی شۆڕشی… — گوڵ🌷ۆڵان — TG.ME

من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە کەچی عەقڵ ئەڵی نا, قەسەبەی شۆڕشی مەستانە نەچی من دەڵێم نوختەی ئەو ڕەوزەیی ڕێزوانە دەچم ئەو دەڵێ نا, ڕەشە, جێڕاوگەیی شەیتانە نەچی من دەڵێم مەسکەن ئارامگەیی جانانە دەچم ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە وێرانە نەچی من دەڵێم جێگەیی هەر شێت جنوونانە, دەچم ئەو دەڵێ نا, زەدەیی پەنجەیی پەرییانە نەچی من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە, دەچم ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە, نەچی من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم ئەو دەڵێ کونکونە جێگەی سەرەپەیکانە,نەچی لەم هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما "کامیل" من دەڵێم جوانە بچم, ئەو دەڵێ وا جوانە نەچی #مامۆستا سەید کامیل_ئیمامی  #ئاوات 🌹🙏🌹🙏 ‌

🥰1
August 22, 2026 65