خەتات فەرمو کە خۆشە چین و ماچین کە ناچین، لێرە خۆشەچینی ماچین برۆت هەر چین و پەرچەم چین لەسەر چین ئەمەندە چینە، قوربان، پێم بڵێ چین؟! شکافێکە کڵافەی نافی زوڵفت دەڕێژێ میسک و عەنبەر لێرە تا چین لەسەر بەرگی گوڵێکی باغی حوسنت هەزار، گوڵچینی بێ بەرگ و نەوا چین ئەتۆ میهری و مەهڕوویان ستارەن لەخزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین؟ هەموو زەڕڕاتی ڕووتە با قین خودامان بۆ بەقایە لێرە لاچین بڵێ نالی بە ئەربابی وەفا: بێن هەموو مۆحتاجی خاک و بێل و پاچین #نالی 🌹🙏🌹🙏
August 22, 2026 61 2