دڵم بۆ خۆش نەبێ یارم بەرامبەر من کەوەستاوە لە سایەى خواوە هێشتا عەشقى… — گوڵ🌷ۆڵان — TG.ME

دڵم بۆ خۆش نەبێ یارم بەرامبەر من کەوەستاوە لە سایەى خواوە هێشتا عەشقى جارانى لەلا ماوە ئەگەر لوتفى ببێ ساتێ لەلام دانیشێ ئەو شۆخە هەتا ئەمرم منەتبارى ئەبم دائیم لەمەولاوە وەرن سەیرى جوانى و دڵڕفێنى بەژن وباڵاى کەن بەشەر بەم ڕەنگە هەر نابێ، سەرم لەم جوانە سووڕ ماوە ئەگەر نازیش بکا توخوا دڵى مەشکێنن ئەى یاران کە داواى چى بکا دولبەر بەسەر ڕۆح و بەسەر چاوە نە وەک من هەر بە تەنیا بێقەرار و کوشتەیى عەشقم هەزاران عاشقى بێچارە هەر بەم ڕەنگە فەوتاوە بە لەنجەولار و هات و چۆى جوانى ، شێت و مەدهۆشم لە سەرتاپاى تەماشا کەن چ خەوشى تیا نەبینراوە  مەدهۆش‌

August 21, 2026 48 1