💠 موو ناپسێنم💠 ئه‌من ده‌مگوت له دنیا تا بمێنم له‌به‌ر که‌س ئه‌سته‌مه سه‌ر دانه‌وێنم که‌چی ئێستا له داوی بسکی تۆدا گرفتارم گوڵم! موو ناپسێنم ژیانم پڕ له ڕه‌نجه و نامرادی به هه‌لکه‌وتیش نه‌هاتم تووشی شادی دڵم هێند ته‌نگه به‌س جێی تۆ ده‌بێ و به‌س ئه‌تۆش مه‌حکوومی حه‌پسی ئینفیرادی قه‌رار بو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی نه‌هاتی، گه‌ر چی پێت دابوم به‌ڵێنی له‌ناو کوردا نه‌بوو په‌یمان شکاندن له کوێ فێر بووی گوڵم په‌یمانشکێنی؟ مامۆستا هێمن سڵاو هاوڕێیان ژیانتان باش 🌹🌹🌹
1August 20, 2026 49 2