كوانێ خورشیدی شه‌وی ده‌یجووری من؟ كوانێ ده‌رمانی دڵی ڕه‌نجووری من؟ ئه‌ی فیدات بم، یاری بێ میهر و وه‌فا! وا منت كوشت تۆ به سه‌د جه‌ور و جه‌فا نه‌تده‌زانی عاشقی باڵاته دڵ؟ نه‌تده‌زانی مشته‌ری كاڵاته دڵ؟ ئاڵ و واڵات بۆ منه، من موبته‌لام من قه‌زاوه‌گێڕی هه‌ر ده‌رد و به‌ڵام یاری تۆ هه‌ر تۆی ده‌وێ، ڕۆژ و شه‌وێ گه‌ر گڕوو بگرێ، به كه‌س داناكه‌وێ عاشقی زارت مه‌كه بێزاری خۆت باش بناسه موبته‌لای ئازاری خۆت وا "ئیمامی" تووتیی گوڵزارته چاوه‌نۆڕی قه‌ندی لێو و زارته #سه‌ید كامیلی ئیمامی"
1