وا گەلاوێژ ٢٥م دێ بە کاتی چوارچرا.. شێعر ؛مامۆستا ئاسۆ وا گەلاوێژ… — گوڵ🌷ۆڵان — TG.ME

وا گەلاوێژ ٢٥م دێ بە کاتی چوارچرا.. شێعر ؛مامۆستا ئاسۆ وا گەلاوێژ بیست و پێنجوم دێ بە کاتی چوارچرا کوا دەزانێ نەسلی ئەم عەسرە کە چی بوو، چی کرا؟! هەر لە خۆڕا خاکی سابڵاغ نەبووە شانازی گەلۆ! خاکەکەی سوورە بە خوێنێ یەک برا نا، سێ برا لاوی کورد! مێژوو نەزانی، کاکە دۆڕاوی لە ژین چۆڵ دەبێ ئەو مەدرەسەی دەرکەی لە تاریخ داخرا یازدە مانگ ئەم ڕۆژهەڵاتە سەربەخۆیی دی بە خۆی بچییە نێو شێعری موکریان تێدەگەی چۆن ڕابرا کۆمەڵەی ژیناوەری کورد تەی ببوو قاچاخییەکەی هەر وەکوو ڕۆژ هاتە دەر کاتێ کە ئاڵای هەڵکرا ڕۆژی کورد ئەو ڕۆژە تاریک بوو لە ئەو مەیدانەدا چوارچرامان بوو بە بەردار و پەتی لێ هەڵخرا تاکوو دەوران خول بدا ئەو زامە ساڕێژ ناکرێ یاڕەبی زاڵم ببینم تۆش لە جەرگەی ئاگرا ناکەوێ شەخسێ کە خاراوی خەمی خاک و گەلە نانەوێ کاخێ بناخەی گەر بە پاکی دانرا تا لە «ئاسۆ»وە هەڵێ خۆری پەیامی ئاشتی دای لە ئاوێنەی دڵی شاعیر، دەبێتە چلچرا

August 19, 2026 39