لەگەڵ پیری موغان دوێنێ لە ڕێدا بە سەد پەیمانە پەیمانم گرێدا شکاندم جامی تۆبە و زوهد و تەقوا عەسا و تەسبیح و بەرماڵم فرێدا هەتا مردن کە دەرناچم لە بەندی کەمەندی زوڵفی ئەو شۆخەم لە پێدا نهێنیی جوانی ڕووی تۆم پشکنی بوو لە دەرسی یێکەمینی ئەلفوبێدا کە زانیم دێیە لام دەردم دەپرسێ سەرم هێنا لەژێر پێت خستمە ڕێدا لە دوو لا پەرچەمت ڕووی گرتە باوەش منی تۆراند و سامانی بە کێ دا لە عەونی گەر دەپرسی تەندروستی ئەتۆ خۆش یەک نەفەس ماوە لە ڕێدا #عەونی
August 18, 2026 43