بەرەو پێناسەیەکی نوێ بۆ وەرگێڕان پێشەکی کتێبی Graeco-Arabic… — پادکەستی ئەرەستوو | Erestû — TG.ME

بەرەو پێناسەیەکی نوێ بۆ وەرگێڕان پێشەکی کتێبی Graeco-Arabic Translation Movement کتێبی The Graeco-Arabic Translation Movement لە نووسینی El-Hussein A. Y. Aly چاپەمەنی کەیمبریج یەکێ لەو توێژینەوە بەنرخانەیە کە لەسەر بزووتنەوەی وەرگێڕان لە سەدەی هەشت بۆ دەی زایینی لە بەغداد پایتەختی خەلافەتی عەباسییەکان ئەنجام دراوە. ئەم کتێبە بەشێکە لە کۆمەڵە کتێبی Translation and Interpreting کە لەسەر خوێندن و تیۆرییەکانی وەرگێڕان نووسراون و بۆ خوێنەرانی ئەم بوارە گەنجینەیێکی بەنرخە. من تاکوو ئێستە ٦ بەش لە ٨ بەشی ئەم کتێبەم وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و بە هۆکاری پەیدا نەکردنی چاپەمەنیێکی کوردی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکە دەسم لێ هەڵگرتووە. بەڵام بۆ ئەوەی لەگەڵ پڕۆژەی ئەم نووسەرە ئاشەنا ببن، حەزم کرد بەشی پێشەکی کتێبەکەتان بۆ دابنەم تا بە کوردی بیخوێننەوە و ئەگەر پێوەندی بە ڕەوتی خوێندنەوەتان بوو، ئینگلیسییەکەی وەدەست بخەن و بە تەواوی بیخوێننەوە. بۆ خوێندنەوەی سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://erestu.me/graeco-arabic-translation-movement/

August 21, 2026 312 5