کارمەندی وەرگێڕان بوون ئاوڕێک لە دۆخی مەسئەلەی وەرگێڕان لە زمانی کوردی لە بازاڕی کتێبی کوردیدا، زانستە مرۆییەکان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی مەترسیدار بوونەتەوە کە دەکرێت ناوی بنێین «وەرگێڕانی کارمەندانە». ئەمڕۆ کتێبگەلی قووڵی فکری و فەلسەفی، بە زۆر و بۆرەوە، لەسەر بنەمای ژمارەی لاپەڕە و وشەو پاداشتی ڕۆژانە ئەکرێنە کوردی. لەم پرۆسە بازرگانییەدا، خوودی وەرگێڕ هیچ جۆرە تێبینی، پەراوێز، یان تێگەیشتنێکی سەربەخۆی لەسەر خوودی بابەتەکە نییە و تەنیا وەک ڕاگوێزەرێکی میکانیکی وشەکان کار ئەکات. بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://erestu.me/translator-worker/
1
August 9, 2026 403 4