ئەمشەو نیگات تارماییە لە ژوور سەرم سەما ئەکا
دڵم دەروێشی تەکیەتە لە خانەقا دوعا ئەکا
خەفەت مەخۆ زەمەنێک، لەیەکی دوور کردینەوە
ڕۆژێک دادێ وەکوو جاران بەیەکتر شاد ببینەوە
کەس شک نابەم بێجکە لە تۆ لەم شارە دا بملاوێنێ
ماڵی تەنیایم خامۆشە واخەریکە هەرەس دێنێ
هەرچەند ئەکەم دەنگێ نییە سەبوریبێ بۆگشت گیانم
گۆچانێ بێ بۆ ماندوێتی دەستم بگرێ بۆ هەڵسانم
لەو ڕۆژەوەی کە ئاشناتبووم هەر ناوی تۆم لەسەردەمە
خوا ئەزانێ حەزی ئێمە وەک عەشقەکەی وەلی و شەمە
کەس شک نابەم بێجکە لە تۆ لەم شارە دا بملاوێنێ
ماڵی تەنیایم خامۆشە واخەریکە هەرەس دێنێ
باپێکەوە لەم ژینەدا تروسکەی حەزوو هیوابین
بۆیەک بژین بۆ یەک بمرین هەڵگری ئاڵای وەفابین
ئەوسا ژیان بەهەشتێکە من و تۆ تیا ساوا بین
لەئامێزی یەکتریدا تا دنیا مابێ پیر نابین
کەس شک نابەم بێجکە لە تۆ لەم شارە دا بملاوێنێ
ماڵی تەنیایم خامۆشە واخەریکە هەرەس دێنێ