إِيـمَــان🌱: post #5999 — TG.ME

تکایە با ڕێز لە جوهد و هەوڵ و ماندووبوونی یەک بگرین!

هەیە لە امتیحانێک ٩٤ ی هێناوە ئەڵێن بۆ ٩٩ نەبوو؟ دووەم بووە، ئەڵێن ئەی بۆ یەکەم نەبووی؟

ئەی ٩٤ عەیبی چییە ئاخر؟دووەمی بۆ کەمە؟ 😕

ئەم جۆرە قسەکردنە وائەکات بەرامبەرت سارد ببێتەوە و دڵی بە دەستکەوتەکەی خۆشنەبێت، ڕەنگە قسەیەکی تۆ بۆ هەمیشە ببێتە گرێیەک لە دڵ و مێشکیا و دەردی کەسایەتی کامڵگەرای بۆ دروست بکات، تکایە ئاگاتان لە قسەکانتان بێت..
💯3🏆3❤2🍓1
August 24, 2026 85