لێم دوور مەبە تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش بێ لێم دوور مەبە چونکە نازانم چۆن بیڵێم بەڵام ڕۆژێکی درێژە و منیش بە درێژای ئەو ڕۆژە چاوەڕوانت دەبم،چاوەڕوانت دەبم وەک ئەوەی لە وێستگەیەکی چۆڵ چاوەڕوانی شەمەندەفەرێک بم ، لەجێگایەکی دوور بە لەکار کەوتوویی و وەستاو جێم مەهێڵە، ئەگەر بۆ کاتژمێرێکیش بێت جێم مەهێڵە چونکە ئەوکات ئازارە بچووکەکانیش هێرش دێنن، ئەو دووکەڵەی بەدوای لانەیەکدا دەگەڕێ بەرەو ڕووی من دێ و دڵی ونبووم دەخنکێنێ، ئەو ساتەی تۆ جێمدەهێڵی و لێم دوور دەبی من وێڵ دەبم و سەرگەردانانە ڕێ دەکەم..
August 16, 2024 759 5