دڵنیام گەر پێت بگەم تۆ لە پیاوانی دیکە ناچیت، ئێواران لە بری ماندوویەتی بە گوڵێکی سوورەوە دەگەڕێیتەوە، منیش لە ژنانی دیکە ناچم؛ چونکە تەنیا خواردن نا بەڵکو دڵخۆشیت پێشکەش دەکەم، ئێمە لەوانی تر ناچین و جیاواز دەبین! تۆ لە خۆشم و لە دڵم نزیکتر دەبیت و منیش لە خۆت و ھەمووان نزیکتر دەبم بۆت، گەر پێکەنینت بیرچوو لەسەر لێوت دووبارە دەینەخشێنم، گەر بگریەم لەئامێزت دەگریم تا بەھەبوونت شەرم لە دڵتەنگیەکان بکەم، گرنگ نیە ماڵەکەمان لەچی کەم دەبێت ئێمە پڕی دەکەین لە خۆشەویستی لام گرنگ نیە گیرفانت ھەرچەند خاڵی بێت، دڵت لە ئەشقی من خاڵی نەبێت بەسە..
August 14, 2024 713 8