🔺١٦ی خەرمانان؛ یاد و شکۆی محەممەد ئەوراز
🔹محەممەد ئەوراز، شاخەوانی ناسراوی کوردی خەڵکی نەغەدە، یەکێک بوو لە دیارترین ناوەکانی شاخەوانیی ئێران و کوردستان و جیهان.
🔹لە ساڵی ١٣٧٧دا، لەگەڵ تیمی نیشتیمانیی ئێران، گەیشتە لووتکەی ئێڤەرست؛ دواتریش چەندین لووتکەی هەشتهەزار متریی جیهانی، لەوانە چۆئۆیۆ، شیشاپانگما، ماکالو و گاشەربروم، بە توانایی و ئیرادەی خۆی بڕی.
شاخ بۆی مەکتەبی ئیرادە بوو،
لووتکە گۆڕەپانی ئامانج،
و هەنگاوەکانیشێ زمانی گفتوگۆی مرۆڤ لەگەڵ ئاسمان.
ئەوراز لەگەڵ هەر هەنگاوێک، ناوی کوردستانی لەگەڵ خۆی بەرەو لووتکە دەبرد؛
لەگەڵ هەر سەرکەوتنێک، وێنەیەکی جوانی لە توانایی و بوێریی مرۆڤی کوردی پیشان دەدا.
ئەو لەو جۆرە کەسایەتییە بوو کە قەبارەی مرۆڤ بە بەرزیی ئامانجەکانی هەڵدەسەنگاند نە بە دووریی ڕێگاکەی.
ئەمڕۆ،
یادی ئەو شاخەوانە بە گوڵی ڕێز و شانازی دەڕازێنینەوە؛
چونکە ژیانی ئەو وەک شاخەکانە:
بەرز، بەهێز و پڕ لە ئاسۆیە.
ناوی پیرۆزت،هێمای ئیرادەیە و دەنگی هەنگاوی مرۆڤە بەرەو لووتکە.
و بیرەوەری ئەوراز لە دڵی ئەو کەسانەدا دەدرەوشێتەوە کە خەونی لووتکەیان هەیە.
🌹 یادی بەرز، ڕێگای ڕوون و ناوی هەرمان
✍ئەدیب دڵدار
#پێگەی_هەواڵنێری_دەنگی_خانێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
☑️ پایگاە خبری دەنگی خانێ
🆔 👉🏻 @dangixanee
16
13September 7, 2026 2.7K 1