هەواڵەکانی دووشەمە ! بۆمەن، گولسبی و بارکین (FOMC): ئەمانە ئەندامی…

هەواڵەکانی دووشەمە !

بۆمەن، گولسبی و بارکین (FOMC):
ئەمانە ئەندامی فیدراڵ ڕیزێرڤی ئەمریکان. قسەکانیان دەربارەی ڕێژەی سوود و ئابووری دەگەیەنێت، بۆیە ئەگەر ئاماژە بە بەرزکردنەوە یان نزمکردنەوەی سوود بدەن، دۆلار دەجووڵێت.
کۆگا گشتییەکان (Wholesale Inventories): ئەمە ئەنجامی کۆتایی ئەو کاڵایانەیە کە لە کۆگای فرۆشیارانی گشتی ماونەتەوە. ئەگەر زیاد بوو، واتە کڕین کەمە و ئابووری لاوازترە. ئەگەر کەم بوو، واتە داواکاری بەهێزە. ئەوە ژمارەی کۆتاییە و پێشتر خەمڵێنراوە، بۆیە زۆر کاریگەر نابێت.
هەرچی گرنگە ئەوەیە قسەی ئەندامانی فیدراڵ هەندێکجار بازاڕەکان بەبێ ئاگادارکردنەوە دەجوڵێنێت. بۆیە لە کاتی وتارەکان بە وریاییەوە مامەڵە بکە.


دابەزینی بیتکۆین و ئیسیریۆم: بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییە سیاسی و ئەمنییەکانەوە، فشارێکی زۆر لەسەر بیتکۆین و ئیسیریۆم دروست بووە و نرخیان دابەزیوە. کاتێک ترس لە بازاڕ زیاد دەکات، خەڵک لە کریپتۆ دەکشێنەوە و بەرەو شتی سەلامەتتر دەچن.
چاودێری بازاڕی کریپتۆ: بازاڕەکە هێشتا ئارام نییە. بەرزبوونەوەی کاتی نرخەکان بە واتای گۆڕانی ئاراستەی گشتی نایەت، بۆیە پێویستە چاوەڕێی جێگیربوونی بازاڕ بکەیت.
❤12🔥2
۱۸ آبان ۱۴۰۵ ۱۶۷