چـــیـــرۆکــــی_مـــریـــەم📖
کچە هەژار و جوانەکەی زانکۆ
بـــەشــــی کۆتایی
بەیانی مریەم سفرەی نانەکەی کۆکردەوە ، لە چێشتخانە دەگریا دەیگوت ئاخر خودایە من چ تاوانێکم کردبوو تا بەم چەشنە ژیانم تێک چوو مریەم ئەوڕۆژە هێندە دڵتەنگ بوو چووە لای نەرمین خان دەردی دڵی خۆی هەڵڕشت ، نەرمین خان پرسی کە باسی عاشقەکەی بۆ بکات چۆن یەکتریان ناسی و بۆچی خودا حافیزیان لە یەک کرد ، مریەم لەیەکەم بینینی ئەحمدەوە تاکو کۆتا ساتی خۆشەویستیانی بۆ نەرمین خان گێرایەوە نەدەگریە چونکە مریەم دڵی مردبوو، مڕۆڤ کاتێک ئەو کەسەی لە نێو دڵی دە بوو ڕۆشت دڵی ئیدی دەمرێت ، نەرمین خان کە گوێی لە قسەکانی مریەم بوو ئازاری ژیان وئازاری نەخۆشیەکەی تەنگیان پێ هەڵچنیبوو ، چاوەکانی بەرگەیان نەگرت گریا ، نەرمین خان دڵی مریەمی ئەدایەوە ئەیگووت مریەم گیان هەر گوێ مەدێ دڵنیابە ئەحمد پەژیوان دەبێتەوە لەو بێ ئەخلاقەیەی کردویەتی ، ئاخر بێ ئەخلاقیە تۆ یاری بە هەستی کچێکی پاکیزە بکەی بێ ئەخلاقیە بە ناوی عشقەوە دڵی مڕۆڤێکی میهربان بشکێنیت بێ ئەخلاقیە خیانەت و درۆ لەگەڵ ئەوکەسەبکەی کە لە جێی دڵی دایناوی ،ئیدی تاکو وەرزی زستان هات و ٤ مانگ بەسەر هاوسەرگیری مەجید ومریەم تێپەڕی ، مەجید هەمووڕۆژ تا درنگانی شەو لەئوتێلە سووتاوەکە دەبوو برێکجار بە هۆی خواردنەوەی مەی زۆر نەی دەتوانی بێتەوە بۆ ماڵ هەر لە ئوتێلەکە دەمایەوە ، نیواڕۆیەک مریەم لە نێو حەمام جلی دەشۆری زەنگی تەلفۆنەکە لێدر کاتێک هەڵیگرت گوێی لە دەنگی دایکی بوو دەگریا دەیگووت کچەکە باوکت لەسەر کار بریندار بووە کچم ئێیستا لەخستەخانەین وەرە بۆلامان ، مریەم بەپەلە جل و بەرگی گۆڕی و،بە،نەرمین خانی ووت کا باوکی حاڵی خراپە و،لە خستەخانەیە دەبێ بڕوات بۆ لای ، مریە گەیشتە خستەخانەکە بە قاوشەکان دەگەڕا بەدوای دایکی بینی کە لەبەردەم یەکێک لە ژوورەکان دایکی بە پێوە وەستاوە دێت ودەچ مریەم لە ڕێگاوە بانگی دایکی کرد و بە خێرایی ڕۆشت بۆ لای ووتی دایکە باوکم چی لێ بەسەرهاتووا چ بووا ها ؟ دایکی ووتی ، باوکت لەسەر کارکاتێک خەریکی لابغ کردنی دیواری ماڵێک دەبێ لە بان پلیکانەکەنەوە دەکەوێتە خوارەوە ، مریم :ئەی دکتۆرەکان چی ووت تەندروستی چۆنە ..دایکی :نا کچم لەوە کاتەوەی هێناومە بۆ خستەخانە هیچ ناڵێن تەنها مەجید بە بێ هۆشی لەم ژوورەوە بۆ ئەو ژووری دەبەن ئێیستا وە لەو ژوورەیە دکتۆرەکان لەلاین ، تاکو ئێوارە مریەم و،دایکی چاوەڕوانی وڵامی دکتۆرەکان
کۆتایی....
2
1April 19, 2026 712 7 1