چیرۆک chyrok: post #15600 — TG.ME

ئیتر پاش چەن سەعاتێک هەمویمان فڕۆشتو،پارەکەی کابرامان بردەوەو بەشەکەی ئەویشم هەڵگرتو،پێم دایەوە کاتێک لەناو قەرەباڵخیەکە دەرچوین کچەکەهاوڕێم باوەشی پێدا کردمو تێر گریا فرمێسکەکانی سەر شانمی تەڕ کرد منیش وتم ئای هاوڕێکەم چی بوە بۆ وا دەکەێت ئەویش وتی من شەرمەزارم تۆ چۆن هاوڕێتی من دەکەیت کە بەم تەمەنەوە ئەو کارە دەکەم منیش بە هەردودەستم فرمێسکەکانیم سڕیو وتم ئەوە تۆ چی دەڵێیت ئێمە،هاڕێین ئەو ئیشەی تۆش جوانترین ئیشە بەو قسانە هێورم کردەوە ئیتر وتم دەمەوی بێمە ماڵتان وەرە سەرکەوە دەمەوێ دایکت ببینم وتی ئاخر ماڵی ئێمە شایەنێ ئەوەنیە کەسێکی وەک تۆ دەوڵەمەندبێت وەک کەلاوەیەکە منیش وتم وەک ماڵی ئێمەیە گرنگ ژیانی تێدا بکەیت ئیتر ڕازی بو پێکەوە هاتینەوە ئەو لەپێش منەوە چووەژورەوە بە دایکی وت دایەمیوانمان هەیە هاوڕێیەکی خۆشەویستمە دایکی وتی بی هێنە ژورەوە میوان خۆشەویستە
هەمو کات ئیتر فەرموی لێ کردم لەگەڵ قاچم خستە ناو ماڵەکە سەرتاپای خەم چوە،ناو دڵم سەیری ماڵەکەم کرد فرشێکێ دڕاو خانویەکی گڵ کە دارەکانی کۆنو پیس بو بون وردە وردە دەچومە لای دایکی هاوڕێکەم کە چومە ژورەوە دایکیم بینی لەسەر قەرەوێڵەیەک پاڵکەوتووە ڕوخسارێکی جوان پڕ میهرەبانی کە بینیم دەستەکانیم ماچ کرد وتی کوڕم بەخێر بێیت وتم سپاس دایە گیان دەستت ماچ دەکەم لەو قسانەدا بوین هاوڕێکەم گڵاسێک ئاوی بۆ هێنام منیش خواردمەوەو سپاسم کرد

چاوەرئی_بەشی_کـــــۆتــــــای_بـــــن

هاوڕێیان تکایە هاوکاریمان بکە بە
March 11, 2026 360