چیرۆک chyrok: post #15598 — TG.ME

چیرۆکی
خویندکاره_کلینس_فروشەکە


بـەشـی یەکەم

من تەلەبەی زانکۆ بوم پاش ماوەیەکی زۆر لە خوێندن لەنێو زانکۆدا هەندێ کەس بون بە هاوڕێم بەڵام لە نێوانیاندا کچێکم ناسی وەک هاوڕێ بەڵام زۆر سادەو فەقیر هەمیشە جلوبەرگەکانی ئەوەی دەسەلماند کە کەسێکی فەقیر حاڵن هەر لەسەرەتای ساڵی یەکەمدا پاش ئاشنا بونمان بەیەک بوین بە دو هاوڕێی زۆر باش من لە عایلەیەکی دەوڵەمەند بوم هەموکات دەچوینە کافتریا نەی دەهێشت من پارەی هیجی بۆ بەم هەموکات پێدا گیری دەکرد دەشی وت ئەبێ پارەی تۆ بدەم بەڵام من دەم وت مادام تۆ قبوڵی ناکەیت پارەت بەم منیش ناهێڵم پارەی من بدەیت ئیتر بەوجۆرە هەرکەسو پارەی خۆی دەدا

بەڵام هەمو کات ئەو شتانەی دەخوارد کەزۆر هەرزانە دەی وت من حەزم لەوەیە ئەوە بخۆم ئیتر منیش هەمو کات لەبەر ئەو ئەو شتانەم دەخوارد کەسادەو،هەرزان بو تاڕۆژێک لەدوای دەوام بەدزیەوە کەوتمە دوای تا بزانم کامە ماڵیانە ئەو هەمو ڕۆژێک بە پێ

دو سەعاتێک دەڕۆژ تا بگاتەوە ماڵ بەڵام لەدەوام دەم پرسی بۆ بەسەیارە نایەیت هاوڕێکانت وەکو تۆن هەر بە سەیارە دێنو دەچن بەڵام ئەو وتی من حەزەکەم بە پێ بگەڕێم ئیتر منیش هیچم نەوت کە کەوتمە دوای تا لای ماڵیان ڕۆشتم کە خۆی کرد بە ماڵێکدا ئیتر زانیم ئەوە ماڵیانە منیش لەوکاتە کەمێک وەستامو ویستم بگەڕێمەوە ماڵ وتم نەک بم بینێ بڵێ بۆ دوام کەوتویت بەڵام لەو کاتەدا ئەو هاوڕێم بینی کە ناوی هێلین بو بەجلێکی کەمێکدڕاوەوە هاتە دەرەوە منیش سەیرم لێ هات ئەو ئاگای لە من نەبودوای کەوتم ئەو بەرەوناو بازاڕ دەڕۆشت منیش ڕۆشتم بە دوایدا خۆی کرد بەدوکانێکداو چەن دەستە کلێنسی هێناو دەستی کرد بە هاوار کردن بەڕاستی سەرم سوڕما کە ئەوەم بینی هاواری دەکرد توخوا لێمم بکڕن دایکم نەخۆشە کەسی نیە هەر منی هەیە تکایە بیکڕن کە ئەوەم بینی بەڕاستی چاوەکانم پڕ بون لەفرمێسک ئەمە ئەو کچەیە من دەی ناسم ئاوا دەژی و هیچ بەمن ناڵێت هەمیشە مەرد دەرکەوتووە منیش هیچم نەوت تەنها سەیرم دەکرد چەن بە دڵێکی پڕ لە خەمو پڕ ئازار هاوار دەکات لەو تەمەنەدا لەپێناو پارە پەیدا کردن بۆ دایکی ئیتر منیش هیچم پێ نەدەکرا هەستامو کەسێکم هێنا وتم بچۆ ئەو کلێنسانەم بۆ بکڕە هەمو هەرچی لابو بۆی کڕیم کەئەوە ڕویدا لەخۆشیا بەپەلە چووەوە دوکانی کابراو پارەکەی دایەوەو بەشی خۆشی لێ هەڵ گرت ئیتر گەڕایەوە ماڵ منیش چومە نزیک ماڵیان ئافرەتێکم بینی دراوسێیان بو چومو پرسیارم کرد دایکی ئەو کچە چیەتی ئەویش وتی دایکی توشی سەرەتان بووە پێویستی بەوەیە عیلاج بکرێت ئەمانیش بێ کەسن تەنها ئەو، هەیە ئیش دەکات و دەش خوێنێ ئیتر منیش گەڕامەوە ماڵ شەو تەلەفونم بۆ کرد هەواڵم پرسی ئێ هاوڕێکەم چۆنی باشی چی دەکەیت چی ناکەیت ئەویش وتی بۆخۆم لەماڵم لەگەڵ دایکم دانیشتوین پێکەوە منیش دەم دەزانی چەن دڵ تەنگو چەن ڕوخاوە لە ژیان بەڵام خۆی دەرناخات ئیتر دوای هەواڵ پرسین خوا حافیزیم لێ کرد بۆ بەیانی هاتە دەوام دەم بەخەندە بوکە منی بینی وتی هاوڕێکەم ئەمڕۆ دەعوەتی منی کەواێ وت بەڕاستی دڵم پڕ بو نەم توانی جوابی بەمەوە بە ئیشارەت سەرم سوڕاند وتم نەخێر ئەو وتی هەردەبێ دەعوەتی من بی وتی ڕەزیل خۆم پارەکەت دەدەم شتێ خۆش دەخۆین ئەو وشانەی خەماوی بون .

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
❤1
March 11, 2026 346 1