هەر ئێستا WinRAR نوێبکەوە! دۆزینەوەی لاوازییەکی مەترسیدار کە هاککەرەکان قۆستوویانەتەوە
🔸 پێدەچێت لاوازییەکی مەترسیدار لە نەرمەکاڵای پاڵەپەستۆکەری WinRAR لەلایەن دوو گروپی ئەلیکترۆنی ڕووسییەوە قۆسترابێتەوە. ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکرێت دەستبەجێ نەرمەکاڵای #WinRAR نوێ بکەنەوە بۆ نوێترین وەشانی واتە 7.13. کێشە ئەمنییەکان لەم وەشانەدا چارەسەر کراون.
🔸 هێرشەکان دژی ئەو کۆمپیوتەرانە ئەنجامدراون کە فایلی زیپکراوی زیانبەخشیان لە ئیمەیڵە فیشینگەکاندا کردووەتەوە. هاککەرەکان ئەم هێرشانەیان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی دەرگای پشتەوە لەسەر کۆمپیوتەری قوربانییەکان. کۆمپانیای ESET ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمجار لە ١٨ی تەمموزدا هێرشەکانیان دەستنیشان کردووە کاتێک سیستەمی تەلەمێتری کۆمپانیاکە فایلێکی لە ڕێڕەوێکی نائاسایی دایرێکتۆریدا بینیوە.
زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/winrar-zero-day-vulnerability/
📡 @chawga

3
20
4
1
4
1August 14, 2025 1.3K 4