یەکەمین سیستەمی ژیری دەستکردی بایۆلۆجی لە جیهاندا خرایە ڕوو 🔸 بەپێی…

یەکەمین سیستەمی ژیری دەستکردی بایۆلۆجی لە جیهاندا خرایە ڕوو

🔸 بەپێی ڕاپۆرتێکی نیو ئەتڵەس، کۆمپانیای ئوسترالی کۆرتیاڵ لابس خستنەبازاڕی زیرەکی بایۆلۆجی دروستکراوی خۆی بە ناوی “CL1” ڕاگەیاند. ئەم سیستەمە جۆرێکی تەواو نوێی زیرەکی حیساباتی پێشکەش دەکات و زیرەکی دەستکردی دینامیکیتر و جێگیرتر و کاراتر لە هەر AIیەکی تری پێشکەش کردووە. بێگومان لە چەند مانگی داهاتوودا، کاتێک ئەم تەکنەلۆژیایە دەگاتە دەستی بەکارهێنەران، تواناکانی باشتر دەبینرێن. سیستەمی CL1 لە نیوەی دووەمی ساڵی 2025 بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەست دەبێت.

🔸 ئەم سیستەمە خانەکانی مێشکی مرۆڤ لەگەڵ ڕەقەکاڵای سیلیکۆن تێکەڵ دەکات و تۆڕی دەماری ناوازە دروست دەکات. ئەم سیستەمە بە سەرەتای سەردەمێکی نوێی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد ناودەبرێت.

زیاتر بخوێنەوە👇👇
https://chawga.com/cortical-bioengineered-intelligence

📡 @chawga
❤185👍4
۱۴ اسفند ۱۴۰۳ ۱٫۶ هزار ۳