کۆمەڵێک تێبینی گرنگ؛
١-ممیزە هەمان حوکمی هەیە، موبتەدەئە بێت یان موعتادە.
۲-موبتەدەئە= ئەو ئافرەتەیە یەکەمجارە سوڕ ببینێت، موعتادە= پێشتر سووڕ و پاکی دیووە.
۳-ممیزە= ئەو ئافرەتەیە خوێنی بەهێز و لاواز دەبینێت، غیر ممیزە= بەیەک جۆر خوێن دەبینێت.
٤-قدری حيض= واتا ژمارەی ڕۆژەکان وەک ئەوەی بڵێ سوڕەکەم 5 ڕۆژ بوو، وەقتی حیض= وەک ئەوەی بڵێ پێنج ڕۆژی سەرەتای مانگ بوو یان ناوەڕاستی مانگ یان کۆتایی.
٥-ئەوەی وەقت و قەدری بیرنەمابێت پێی ئەوترێ موتەحەییرە، موتەحەییرەش دوو جۆرە، یان ئەوەتا وەقت و قەدری پێکەوە بیرنەماوە، یان یەک دانەیان، گەر هەردووکی بێ موتەحەییرەی موتڵەقە، گەر دانەیەکی بێت موتەحەییرەی نسبییە.
٦-تەحەیور فەرعی ئیعتیادە، واتا هەرگیز ئافرەتی موبتەدەئە نابێتە موتەحەییرە.
۷-تەحەیور فەرعی نەبوونی تمیزە، واتا هەرگیز ممیزە نابێتە موتەحەییرە.
September 8, 2026 396 8