🖤᭄بـــێ ئـــــەو: post #165 — TG.ME

زۆر ئەترسم کاتێک بگەڕێیتەوە

بۆنی کەسێکی ترت گرتبێ و
دڵیان شکاندبیت کاتێک دێیتەوە
من نابم بە دایک و باوکت هەردەم دەرگام بۆت واڵا بێت
نابم بە ماڵێک بۆ وەگرتنی  ڕۆشتوەکان
نابم بە مەیخانەیەک بۆ ئاشقە دڵ شکاوەکان
نابم بە تەکیە و مەرقەد بۆ لێخۆشبونی گوناهەکان
نابم بە دەریایەک بۆ گوێ گرتنی هەڵەکان
نابم بە باران بۆ سڕینەوەی فرمێسکەکان
نابم بە کۆتا هەڵبژاردن
نابم بەو کەسەی لە کۆتایی دا باشترین دەربچم
نابم بەو کەسەی بێی تو پێم بڵێیت لەناو هەمواندا تۆ باشترین بویت
خۆ من یاری مناڵان نەبوم کە گەورەبیت و فڕیم بدەیت

زۆر ئەترسم...

by : @sarmandM
November 8, 2025 306 1