ژنێک لە شیعرەکانمدا دەژی خۆشم دەوێیت وەک شاعیرێکی سەرەڕۆ دێڕ بە دێڕی… — آرامش روان — TG.ME

⚡️ ژنێک لە شیعرەکانمدا دەژی خۆشم دەوێیت وەک شاعیرێکی سەرەڕۆ دێڕ بە دێڕی شیعرەکانی خۆی خۆش بوێت. وەک شۆڕشگێڕێکی یاخی بست بە بستی نیشتمانی خۆی خۆش بوێت.! خۆشم دەوێیت وەک قەقنەسێ چەندە شەیدای ڕووناکی و گزنگی خۆربێ و بۆی دەسووتێ! وەک لاوێکی تازە عاشق چەندە هۆگری یاری بێ و بۆی بخنکێ! خۆشم ئەوێیت وەک ئاوارەیەکی ڕۆح سووک لە مێژساڵە دەرکرابێ لە نیشتمان کەچی کلیلی دەرگاکەی پاش پەنجاساڵ هەڵگرتبێ لە یەک گیرفان ! ئاخر هێندە خۆشم ئەوێیت نازانم بە کام زاراوە تێت بگەیەنم نازانم بەم کورتە شیعرە دەتوانم پەیامی خۆمت پێ بگەیەنم؟! ⚡️

❤1👍1🥰1💔1
September 9, 2026 39