سڵاوێڪ بە قەد هەست و جوانی
بۆت ڪە سەر ڕێژے لە مێهرەبانی
سڵاوێڪ وەڪوو نمنمے باران
بۆ خۆشەویستان دۆسان و یاران
سڵاوێڪ تایـبەت لە ناخے دڵم
پـێشڪەش بە ئێوە یارانے گوڵم
سڵاوێڪ وەڪوو شنەے دەم بەیان
بۆ نیشتمانم ئازیزتر لە گیان
سڵاوێڪ پڕ لە هەست و ئەوینم
بۆ سنە شارے جوان و شیرینم
سڵاوێڪ وەڪوو شێعر و هەڵـبەستم
سەرڪەوتن ئێوە تەنیا مەبەستم
لە خوام داوایە خەم درگاتان نات
خۆشے میوانتان لە هەرڪات سات🌷
1September 3, 2026 10