منداڵەکەم فێری ئەوە دەکەم...
پێش لەوەی بڵێ دایە بڵێ
خاکەکەم.
پێش لەوەی بلێ بابە بڵێ
کوردستانەکەم.
ئەگەر ویستی پیاسە بکات بۆ لای جوانمێری قەدەم هەڵگرێت.
ئەگەر ویستی وانە بخوێنی وانەی خۆڕاگری و دلێری بخۆێنێت.
ئەگەر ویستی وێنەیەک لەسەر دیوار هەڵدات
وێنەیەک لە شەهیدانی کوردستان بێت.
ئەگەر ویستی ئاشق بێت
ئاشقی خاک و کوێستانی وڵاتەکەمان بێت.
ئەگەر ویستی جل وبەرگ لەبەرکات
جل و بەرگی کوردی و شۆڕش بێت.
منداڵەکەم فێر دەکەم...
خوێنی ژنانی کورد وەکوو کۆبانی لە ڕەگەکانیدا هاتوو چوو دەکات.
فێری دەکەم شەڕەف و ئازادی لە هەموو شتێک سەرترە
تەنانەت لە باوک ودایک.
Forwarded fromڕێحانەی بەر پشتوێن
September 13, 2026 359 7