نەعیم قاسم سەرۆکی حزبوڵڵا: ​ئێمە جەنگمان ناوێت. ​ئەوەی ئەمڕۆ هەیە… — Peace ᵇʳᵉᵃᵏᵒᵘᵗ|شکاندنی ئاشتی — TG.ME

Peace ᵇʳᵉᵃᵏᵒᵘᵗ|شکاندنی ئاشتیوتاری حزبوڵڵای لوبنان ئێستا دادەنێم بەس قسە گرنگەکان.
نەعیم قاسم سەرۆکی حزبوڵڵا:

​ئێمە جەنگمان ناوێت.

​ئەوەی ئەمڕۆ هەیە جەنگێکی دوولایەنە نیە بەڵکو دەستدرێژییەکی ئاشکرای ئیسرائیلە کە جار هەیە بەرز دەبێتەوە جار هەیە نزم دەبێتەوە ئەگەر ئێران و رێککەوتنەکە نەبووایە نزم نەدەبووەوە پرۆژەی ئیسرائیل بریتیە لە ئیسرائیلی گەورە و بەڵگەش ئەوەیە کە لە سوریا ڕوو دەدات.

​ئێمە لە مەیدانەکەدا دەمێنینەوە و بەو ئامانجەی ئیسرائیل ڕازی نابین کە باسیان لێوە دەکرێت.

​بۆ ئەوانەی دەڵێن دانوستان لە جەنگ باشترە ئایا دانوستانەکانتان جەنگی وەستاند؟

​دانوستانەکان لە ژێر سێبەری جەنگدا بەڕێوە دەچن و شەرعییەت دەدەنە جەنگەکە.

​ئێمە پڕۆژەی ئیسرائیلی گەورەمان تێکشکاند و ڕێگریمان لێکرد بگاتە بەیروت و دەسەڵات و هێز لە لوبنان وەربگرێتەوە.

​ئەمڕۆ دوژمن وێرای ئەوەی نییە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە باشوری لوبنان دروست بکات چونکە بە بوونی بەرگری لە بارودۆخێکی ناسەقامگێردایە
​ئیسرائیلییەکان وێرای ئەوە ناکەن سنوورێک لە دەرەوەی ئەو زەوییانە بکێشن کە داگیریان کردووە.

بە ئێمە ناوێرن.

​ئێمە دژی ڕێککەوتنی چوارچێوەین چونکە ناڕەوا و نایاسایە لوبنان وێران دەکات و مافەکان ناگەڕێنێتەوە.

​ئێمە تەسلیم نابین.
👏14❤13🔥8👍2😁1🫡1
August 28, 2026 1.4K 1