خەڵکی ئاوایی ئاغوتمان هەمیشە لە کاتی کێشە وگرفتەکان زوو له هاواری یەکتر دەهاتن و هاوکاری یەکتریان دەکرد،بەڵام ئەمجارەیان لە دزینی، مانگاکاندا بۆ هەموان شەرمەزاری بوو لە پێشدا بۆخۆم؛چونکە ئەمڕۆ لەوە سبەی لەئێمەیە،لەئێستادا خەڵک ناوێرن هیچ شتێک بۆماوەیەکی کەمیش جێ بێڵن،ڕۆژانە ماندوو وهیلاک وشەوانەش دەبێ پاسەوان بی!!!
بەڕاستی دۆخەکە ناخۆشە،ژیان کردن لە ئاغۆتمان زۆر ناخۆش بووە،
ئەڵبەتە دەبوایە،کاک هەمزە بۆخۆی بەخەڵکی ئاوایی بڵێ له هاوارم وەرن
بێگومان ئەگەر زوو،شیو ودۆڵەکانی مەڵبەندی،ئاغۆتمان،ماژگە وسوێناس،گەڕابان ئەوە مانگاکان دەبیندرانەوە...
چەند کەس لە بنەماڵەی کاک هەمزە شوێنیان هەڵگرتبوو،کە،وڵاغەکان،لە دۆڵی زاڵەوە هاتوون،بەدیوی کۆخاندا وبەدۆڵی وسێن کوژراودا ڕۆیشتوون بەرەو دیوی ماژگە،بەوتەی ئەم بەڕێزانە، لەحەوشە مەڕەکەی،شانی خرقامیش و وسێن کوژراو مانگاکان بۆ ماوەیەک مۆڵیون وشوێنەواریان بە باشی،بەرچاوە،چونکە ئەم مەڵبەندە وڵاغی ڵێ نیە...
August 28, 2026 157